کرۆمۆسۆمی Y
From Wikipedia, the free encyclopedia
له بۆماوەزانی مرۆڤی دا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y نوێترین پێشینەی هاوبەشی (ن. پ. ه) سەرجەم مرۆڤەکان لە لایەن باوکەوەیە (بەو مانایە کە ئەگەر تەنیا لە درێژایی ئاراستەی باوک دا لە داری بنەماڵەیی بگەڕێینەوە ڕابردوو ، نوێترین پێشینەی هاوبەشی خاڵێکە کە تەواوی ئەو ئاڕاستانە دەگەنەوە یەکتری) . ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y ڕەنگە لە نێوان ۲۳۷،۰۰۰ و ٥٨۱،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیانی کردبێ و ھاوتای نێری حەوای میتۆکۆندێریایی بووە. حەوای میتۆکۆندێریایی پێ دەچێ ۲۰۰،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ژیابێ.[1] لە تێڕوانینی زانستیەوە ، پێویست ناکا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y و حەوای میتۆکۆندێریایی لە یەک کات یان لە یەک شوێن ژیابن.