From Wikipedia, the free encyclopedia
کانۆ تاکانۆبو (狩野 孝信, لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٥٧١ تا ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٦١٨) وێنەکێشێکی ژاپۆنی سەربە قوتابخانەی کانۆ بوو لە سەردەمی مۆمۆیاما باوکی ھونەرمەند کانۆ تاینو بوو کە یەکێک بوو لە وێنەکێشە سەرەکییەکانی قوتابخانەکە.
لە کۆیۆتۆ لەدایکبووە لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١١یەمی دووەم ساڵی گێنکی[1] کوڕی بچووکی پێشڕەوی قوتابخانەی کانۆ بوو (کانۆ ئێیتۆکو).[2] وە برا بچووکی کانۆ متیسونۆبو بوو.[3]
لەکاتی جڵەوگیربوونی زنجیرە فەرمانڕەواییەتی تۆکوگاوا لە پایتەختی ئێدۆ (ئەمڕۆی تۆکیۆ (مۆدێرن)) لە نێوان ساڵانی ١٦١٠-١٦١٥، تاکانۆبو لە کیۆتۆ مایەوە، و لەو ساتە چەندین ڕاسپاردەی پێدرا بوو لەلایەن دادگاوە. چونکە بەھرەیەکی نایابی ھەبوو لە وێنەکێشی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش بوو.[2]
بەو پشتگیرییە دارایانەی لەلایەن شۆگن تۆکوگاوا دابین دەکرا، تاکانۆبو پلانی دانا بۆ ئەوەی وێنە بۆ کۆشکی نوێی ئیمپراتۆر گۆ-میزونو دروست بکات، کە لە ١٦١٤ تەواوی کرد،[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.