![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d6/%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%258C%25D9%2584_%25DA%2598%25DB%258C%25D8%25B1%25DB%258C_%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B9%25DB%258C%25D8%25B1_1.jpg/640px-%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%258C%25D9%2584_%25DA%2598%25DB%258C%25D8%25B1%25DB%258C_%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B9%25DB%258C%25D8%25B1_1.jpg&w=640&q=50)
کامیل ژیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل ژیر (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤، سلێمانی - ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤، سلێمانی) نووسەر، سیاسەتوان و پارێزەری کورد بوو.[1][2] یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کاژیک.[3]
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کامیل ژیر | |
---|---|
![]() کامیل ژیر (ڕاست) لە پاڵ بەشیر موشیر. | |
لەدایکبوون | کامیل نیزامەدین جەلال ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ |
مەرگ | ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان |
ھاوسەر | نەجات مەعرووف (١٩٤٧ هاوسەرگیریان کرد) |
مناڵ(ەکان) | چیا، چرا، ئارا و شاران |
کامیل دەرچوی کۆلێجی مافە لەبەغداد، ھەشت کۆرس زمانی ئینگلیزیی لە پەیمانگەی ئەمەریکی و یەک کۆرس زمانی ئەڵمانی لەپەیمانگەی گۆتە لە بەغداد خوێندوە. ماوەی پێنچ مانگیش لە ژنێف لە سویسرا ھەوڵیداوە فێری زمانی فەڕەنسی ببێت. ساڵێکیش لەپەیمانگەی ھونەرە جوانەکان لەبەغداد، ھونەری نواندنو دەرھێنانی خوێندوە. دو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لەبەغداد وەرگرتوە. هەوت خەڵاتی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیریدا وەرگرتوە. کامیل لە ساڵی ١٩٤٨ بۆتە ئەندامی حیزبی شیوعی.
1-خهڵاتی جوانترین هۆنراوه بۆ بههاری کوردستان 2-خهڵاتی یهکێتیی ئهدیبو نوسهرانی کورد 3-خهڵاتی وهزارهتی رۆشنبیریی کوردستان 4-خهڵاتی بزاڤی رۆشنبیری 5-خهڵاتی سهندیکای رۆژنامهنوسانی کوردستان 6-خهڵاتی رۆژنامهی خهبات 7-خهڵاتی پێشمهرگه. ٨-خەڵاتی رێکخراوی کوردستان دیالۆک. ساڵی ١٩٦٧ هاوسەرگیریی لەگەڵ نەجات مەئروف کردوەو خاوەنی چوار مناڵن : چیا، چرا، ئارا، شارا.