کالیبەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
کالیبەر یان عەیار زاراوەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە تیرەی ناوەوەی بۆرییەک بەکاردێت. زۆربەی کات بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە پێوانی تیرەی بۆڕیی چەکی گەرم یان تۆپ. ھەندێک جار کالیبەر ئاماژەیە بۆ درێژی بۆڕییەکە بە بەراورد بە تیرەکەی. ڕەنگە کالیبەری چەکی گەرم بە ملیمەتر یان ئینج بپێورێت. سەبارەت بە تۆپھاوێژ، دەتوانرێت بە ملیمەتریش بپێورێت ھەر وەک چەکی گەرم، یان بە ئینج، وەک ڕێژەی درێژی بۆرییەکە بە تیرەکەی.[1]
شایەنی باسە کە وشەی «کالیبەر» کە لە ھەموو زمانە بیانییەکاندا بەکاردێت، لە وشەی «Calibre»ی فەڕەنسییە.[2]