کاسییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاسیەکان خەڵکانێکی کۆنی ناوچەکانی کوردستانن بە کوردی پێیان دەگۆترێ چیاییەکان کە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی بابلی کۆن کۆنترۆڵی بابلیان دەکرد لە ساڵانی ١٥٣١ پێش زایین و تا نزیکەی ١١٥٥ پێش زایین، کاسیەکان فەرمانڕەوایی ناوچەکەیان دەکرد بەبێ جیاوازی لە نێوان کاسیەکان و بابلیەکان، هەندێک جار لە بەرژەوەندی بابلیەکان کاریان دەکرد و هەندێکجاری دیکە دژی خواستەکانیان[1]، یەکەم جار کە ناوی کاسیەکان هات، لە ساڵی نۆیەمی حوکمڕانی شامشۆ ئیلۆنا پاشای بابل بوو لە ساڵانی (١٧٤٩ - ١٧١٢ پێش زایین). یەکەم پاشاکانی کاسیەکان نەیانتوانی بابل داگیر بکەن هەتاوەکوو پاشا (ئاکومی دووەم) لە نزیکەی ساڵی (١٥٨٠ پێش زایین) یان بەپێی خەمڵاندنێکی دیکە لە دەوروبەری ساڵی (١٥٣٢ پێش زایین) - توانی لە خەلوان لە ئێرانی ئێستا دەستپێبکات تاسەر ڕێگای خانەقین پاشان لۆ ناوەڕاست و باشووری میزۆپۆتامیا. ئاکومی دووەم دوای ئەوەی هیتییەکان لێی پاشەکشەیان کرد، شاری بابلی داگیرکرد و بنەماڵەی کاشییان تێدا دامەزراند و هەموو موڵکەکانی دەوڵەتی بابلی کۆنیان بە میرات گرت، و خۆی بە پاشای ئەکەد و بابل ناوبرد، جگە لە چەندین نازناوی تر، باس لەوە کرا کە ٣٦ پاشای ئەم بنەماڵەیە حوکمڕانییان کردووە، و نزیکەی ٥٧٦ ساڵ حوکمڕانییان کردووە، مێژوونووسانی هاوچەرخ لە نزیكەی 1680 تا 1157 پێش زایین مەزەندەی دەكەن، بەڵام دەسەڵاتیان لە باشووری عێراق نزیكەی 400 ساڵی خایاندووە (١٥٨٠ - ١١٥٧ پێش زایین) یان (لە نێوان ١٥٣٢ - ١١٦٠ پێش زایین).