![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/eb/Cantin1.jpg/640px-Cantin1.jpg&w=640&q=50)
کازیوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
کازیوە ( هەروەها پێی دەگوترێت گزنگی درۆینە ) کاڵ و بڵاوو بەنزیکەیی درەوشانەوەی سپی ناو سێگۆشەییە کە لە ئاسمانی شەودا دیارە و وا دەردەکەوێت کە لە ئاراستەی خۆردرێژ بووبێتەوە ، کە هاوشێوەی ناوچەی کەللوەکان خۆی نیشان دەدات . تیشکی خۆر کە بە تەپوتۆزی هەسارەیی بڵاوبووەتەوە دەبێتە هۆی ئەم دیاردەیە . کازیوە بە باشترین شێوە لە کاتی خۆرئاوابوونی خۆر لە بەهار و پێش خۆرهەڵاتن لە پایزدا دەبینرێت، بەتایبەتی کاتێک کە لە گۆشەی لێژیدایە بۆ ئاسۆ ،بەڵام ڕووناکی خۆر هێندە کزە کە تریفەی مانگیش دەدرەوشێتەوە[1] .
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/97/Zodiacal_Light_Seen_from_Paranal.jpg/640px-Zodiacal_Light_Seen_from_Paranal.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/eb/Cantin1.jpg/320px-Cantin1.jpg)
پلەی گەشی کازیوە بە گوێرەی دووریەکەی لە ڕووناکی خۆر دەگۆڕێت یان جوانتر خۆی نیشان دەدات کاتێک مانگ لە ئاسمان نەبێت.کازیوە هەموو ئاسمان دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی گەورە بەشداری لە تەواوی ڕووناکییە سرووشتییەکان دەکات بەتایبەت لە ئاسمانێکی شەوی ڕوون و بێ مانگدا . دیاردەیەکی تری کازیوە هەیە بەڕووناکیەکی کاڵ لەشێوەی گەشانەوەی هێلکەیی - ئەوکاتە درووست دەبێت کە ناوچەکەی ئاسمان راستەوخۆ دەکەوێتە بەرامبەر خۆر ، کە بەهۆی ئەو تیشکانەی خۆرەوە درووست دەبێت کە بەرەو دواوە بڵاوبوونەتەوە[2] .
تەپوتۆزی نێوان هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بە کۆمەڵ گرمۆڵە دەبن و هەورێکی ئەستوور و چڕ درووست دەکەن کە پێی دەڵێن هەوری کەللوەکان ،لە م هەورانەدا پێک هاتە گەردیلەییەکان ١٠ بۆ ٣٠٠مایکرۆمەتر نێوانیان هەیە ، ئەمە وا دەکات کە بارستەی ڕووناکی لە یەک نانۆگرامەوە بۆ دەیان مایکرۆگرام بەرز ببێتەوە[3].