From Wikipedia, the free encyclopedia
کارلۆس دۆنکا (بە ئینگلیزی: Carlos Caetano Bledorn Verri؛ لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣) ناسراوە بە دۆنگا، ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەری ھێڵی ناوەڕاستی تۆپێ پێ بەڕازیل بوو. لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٤ وەک کاپتنی ھەڵبژاردەکە جامەکەی بەرزکردەوە، لەگەڵ چاڤی یەکێکە لەو دووکەسەی کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی و یاری کۆتایی ئۆڵۆمپیاد و یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان بەشداری کردووە. دوو جار ڕاھێنەری بەرازیل بووە. لە یەکەم وەرزیدا لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠، سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩، ھەروەھا بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیھانی فیفایی ٢٠١٠،[1] پاش ئەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەرازیلەوە لە ئەرکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە دوورخرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری دووەم دەستنیشانکرایەوە بەڵام دەرچوونی پێشوەختەی بەرازیل لە جامی کۆپا ئەمریکا بووە ھۆی دووبارە دورخستنەوەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦.[2]لە ساڵی ٢٠١٣ ڕاھێنەری یانەی ئینتەرناشناڵ بووە. دۆنگا بە ڕەچەڵەک ئیتاڵی و ئەڵمانییە.[3]
کارلۆس دۆنگا | |
---|---|
لەدایکبوون | Carlos Caetano Bledorn Verri ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ) Ijuí |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، association football manager |
وێبگە | http://www.capitaodunga.com.br |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.