From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ئەمین کوڕی کاکە شێخ محەممەد (بەھائەدین) کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە ناسراوە بە کاردۆخی[1] (لەدایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩١٦ لە تەوێڵە، عێراق - مردووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢ سلێمانی)[2] ناوی تەواوی محەممەد ئەمین کوڕی شێخ محەمەد کە بە کاکە شێخ ناسراوە کوڕی شێخ محەممەد بەھائەدین کوڕی شێخ عوسمانی سیراجەددینی تەوێڵەیە. دایکی کچی مەلا نەجمەددینی مەلا نەزیرە.
لە ساڵی ١٩١٦ لە تەوێڵە لەدایکبووە، لە پێنج ساڵیدا لای باوکی و خاڵوانی قورئان و کتێبە ئایینیەکانی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٩ لە تەوێڵە چووەتە قوتابخانە. لە پاییزی ساڵی ١٩٣٥ خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، پاشان چووەتە بەغدا لە خانەی مامۆستایان وەرگیراوە و لە ھاوینی ١٩٣٩ خوێندن تەواو دەکات و لە (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩) دامەزراوە و بووە بە مامۆستا لە تەوێڵە.
ژیانی مامۆستایەتی لەم شوێنانە تەواو کردووە.
لە (١ی نیسانی ١٩٧٠) خۆی خانەنشین دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، واتە (٣١) ساڵ خزمەتی بووە لە پەروەردەدا.
لە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢) لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان نێژراوە.
کاردۆخی ھەر بە منداڵی حەزی لە خوێندنەوە و لەبەرکردنی ھۆنراوە بووە بە تایبەت ھۆنراوەکانی حاجی قادر و کوردی و مەولەوی، کاریان تێکردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.