کارتۆن نێتوۆرک
کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کارتۆن نێتۆرک (بە ئینگلیزی: Cartoon Network) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، بەرنامەی تایبەت بە منداڵانی گەنج پەخش دەکات، زۆربەی بەرنامەکان زنجیرە کارتۆنی ئەنیمەیشنن، بەڵام جار بە جار چەند بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ئەکشن پەخش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەوانە کارتۆن نێتوۆرک دەگۆڕێت بۆ Adult Swim کە بەرنامەکانی بۆ ھەرزەکاران و پێگەیشتووان پەخش دەکات. کارتۆن نێتوۆرک یەکەمجار لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە ڕێگەی کێبڵ و تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکردەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن سیستمی پەخشی تێرنەر دەستی پێکرد. لە ساڵانی زوودا، زۆرێک لە بەرنامەکانی کەناڵەکە کارتۆنی کلاسیک و بەرنامەی ھانا-باربێرا بوون. دوای دامەزراندنی کەناڵەکە لە ئەمریکا بەسەرکەوتوویی، تی بی ئێس بڕیاریدا کەناڵەکە لە وڵاتانی دیکە دەست پێبکرێت، کەناڵەکانی کارتۆنی نێتۆرک لە وڵاتان نمایشی ڕەسەنی کارتۆن نێتۆرکی بە چەند زمانێکی جیاواز پەخش دەکرد.
کارتوون نێتوۆرک | |
---|---|
پیشەسازی | پیشەسازی کایەی ڤیدیۆیی |
دامەزران | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خاوەن | Warner Bros. Discovery |
شوێنی بارەگاکان | ئەتلانتا، نیویۆرک، Burbank |
زمانەکان | ئینگلیزی |
وێبگە | https://www.cartoonnetwork.com |
ناوچە | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |