کاتارا
کارەکتەری خەیاڵی نێو جیھانی ئەڤەتار / From Wikipedia, the free encyclopedia
کاتارا یان کەتارا (Katara) کارەکتەری خەیاڵییە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا. ھەروەھا دەرکەوتنی ھەیە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا. کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە. کاتارا کچی سەرۆک ھۆز ھاکۆدا و کیایە، خوشکی بچووکی سۆکایە.[1]
کاتارا | |
---|---|
کەسایەتی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
کۆتا دەرکەوتن | ئەفسانەی کۆرا |
دروستکەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاری | |
جێندەر | مێ |
خێزان | ھاکۆدا (باوک) کیا (دایک) سۆکا (برا) |
هاوسەر(ەکان) | ئانگ |
مناڵەکان | بوومی کیا تێنزن |
نەتەوە | ھۆزی ئاوی باشوور |
ملکەچپێکردنەکان | ئاو، سەھۆڵ، خوێن |
کاتارا تەمەنی ١٤ ساڵە و ملکەچپێکەری ئاوە لە ھۆزی ئاوی باشوور، واتە توانای کۆنترۆڵکردنی ئاو و سەھۆڵی ھەیە بە شێوەیەکی بنچینەیی. لە سەرەتای چیرۆکەکەدا، ئەو تاکە کەسە کە توانای لەو جۆرەی ھەیە لەناو ھۆزەکەی خۆی، ھۆزی ئاوی باشوور،[2] ئەو و برا گەورەکەی سۆکا، ئانگ دەدۆزنەوە کە لە شاخێکی سەھۆڵیندا چووەتە سووڕی مت بوونەوە، ئەوان ڕزگاری دەکەن و یاوەری دەکەن لە ھەوڵەکانیدا بۆ شکستپێھێنانی نەتەوەی ئاگر و پاشاکەی و ھێنانەدی ئاشتی بۆ جیھان و چوار نەتەوەکە. دواتر نازناوی مامۆستای ملکەچپێکردنی ئاو وەردەگرێت لە ھۆزی ئاوی باکوور.[3]
کاتارا لە جیھانەکانی دیکەشدا دەرکەوتووە، وەکو کارتی بازرگانی و تیشێرت و جلوبەرگ، و یارییە ڤیدیۆیییەکان و کۆمیکەکانی تر.[4][5]