ڤیگدیس فینبوگادۆتیر (بە زمانی ئایسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٣٠) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئابی ١٩٨٠ تاکوو ١ی ئابی ١٩٩٦، چوارەمین سەرۆکی ئایسلەند بوو. ئەو یەکەمین ژنە کە بەشێوەی دیموکراسییانە وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرێت.[1] بەمانەوەی لە پۆستەکەی بۆ ١٦ ساڵ، ئەوا بە درێژترین مانەوە و خزمەتی ژنێک لە سەرۆکایەتی هەر وڵاتێک دادەنرێت. ئەو لە ئێستادا باڵیۆزی چاکەکاری ڕێکخراوی یوونیسێفە، هەروەها ئەندامە یانەی مەدرید، ناوەنندێکە بۆ بانگەشەکردنی دێموکراسی لە ئاستی نێونەتەوەیی.[2]

زانیاریی خێرا ڤیگدیس فینبوگادۆتیر, بە ئیسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir ...
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر
بە ئیسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir
Thumb
لەدایکبوون (١٩٣٠-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٤ ساڵ)
ڕێکیاڤیک، ئایسلەند
Patronym or matronymFinnbogadóttir
پیشەسیاسەتوان
بواری کارسیاسەت
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پۆستەکانسەرۆکی ئایسلەند
پەروەردەFaculty of Arts of Paris، زانکۆی کۆپنھاگن، University of Iceland، Joseph Fourier University
ئەندامی حیزبیIndependence Party
دایخە

ڤیگدیس فینبوگادۆتیر لە ماوەی ساڵانی ١٩٤٩ تا ١٩٥٣، زمان و وێژەی فەڕەنسی لە زانکۆی گرینۆبل و زانکۆی سۆربۆن لە پاریس خوێندووە، ئەو بەکالۆریۆسی لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگرتووە. هەروەها ئەو مێژووی شانۆی لە زانکۆی کۆپنهاگن خوێنندووە.[3]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.