From Wikipedia, the free encyclopedia
سێر ئیکنیک بلاکستۆن ڤاریک یان ڤاریک (Varrick) بازرگان، کەشتیوان، پیشەساز و سەرمایەدارێکی گەورەی نا ملکەچپێکەری جیھانی ئەڤەتارە و لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەفسانەی کۆرا دەرکەوتنی ھەبووە. ڤاریک لە ھۆزی ئاوی باشوور لەدایکبووە و پیشەسازی سەردەمی نوێی جیھانەکەی لە کۆمپانیاکەی خۆی پەرەپێداوە و ھەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ فراوانکردنی بازرگانییەکەی.[1][2]
ڤاریک | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی دووەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | پیشەساز، فیزیکزان، بازرگان |
ھاوسەر | ژوو لی |
نەتەوە | ھۆزی ئاوی باشوور |
ملکەچپێکردنەکان | نییە |
ڤاریک لە وەرزی دووەمی ئەفسانەی کۆرا وەک کارەکتەرێکی کۆمیدی ناسێندرا کە نوێنەرایەتی مافەکانی ھۆزی ئاوی باشووری دەکرد،[3][4] ئەو پلانی شەڕی ناوخۆی نێوان ھۆزەکانی ئاوی باکوور و باشووری دانا، بەڵام ھەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی ھێزەکانی کۆماری یەکگرتوو بۆ ناو شەڕەکە و شکستی ھێنا، بووە ھۆی ئەوەی دەستگیر بکرێت.[5] ڤاریک توانی لە زیندان ھەڵبێت لەکاتی ھێرشی ئۆنالاک و ڤاتوو بۆ سەر شاری کۆمار لە کۆتایی وەرزی دووەمدا. لە وەرزی چوارەمدا ڤاریک پەیوەندی بە ھێزەکانی کوڤیرا دەکات، بۆ یەکخستنەوەی شانشینی زەوی.[6] ڤاریک کە ئامادە نەبوو وزەی ڕۆحی بۆ چەکێکی ڕۆبۆتی بۆ سوپا دیکتاتۆریەکەیی کوڤیرا دروست بکات،[7][8] بۆیە لە سوپاکەی کوڤیرا بە ھاوبەشی بۆڵین ڕایکرد و یارمەتی تیمی ئەڤەتاری دا بۆ ئەوەی ڕێگری لە داگیرکردنی شاری کۆمار بکات. دوای ئەوەی کوڤیرا شکستی ھێنا، ڤاریک و ژوو لی[kurdish-alpha 1] لە کۆتایی زنجیرەکەدا ھاوسەرگیری دەکەن.[9][10]
ڤاریک پێشوازییەکی باشی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بە کارەکتەرێکی کارێزمایی نێو زنجیرەکە داندرا، یاخود سەرنجڕاکێشترین کارەکتەری نێو جیھانی ئەڤەتار.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.