From Wikipedia, the free encyclopedia
ژێرخان (بە ئینگلیزی: Infrastructure) بە ئەو پێکھاتانە و سیستەمانە دەوترێت کە لە وڵات یان شارێکدا وەکوو بناغەیەک بۆ پەرە سەندنی ئابووری و بەڕێوە چوونی ژیانی خەڵک پێویستن. دوو جۆری سەرەکیی ژێرخانەکان بریتین لە ژێرخانی نەرم و ژێرخانی سەخت. ژێرخانی نەرم بریتین لەو ژێرخانانە کە بوونی فیزیکییان نیە وەکوو سیستەمی پەروەردە و سیستەمی تەندروستیی شارێک یان وڵاتێک. بەڵام ژێرخانی ڕەق ئەو پێکھاتانەن کە بوونی فیزیکییان ھەیە، بۆ نموونە وەکوو بەنداو، سیستەمی زێراب و سیستەمی ڕێگەکانی شار یان وڵاتێک. چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی ژێرخانەکان یەکێک لە دڵەڕاوکێ سەرەکییەکانی حکوومەتەکانە لە سەدەی بیست و یەکەمدا. بەم بۆنەیەوە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان.[1][2]
ژێرخانەکانیش وەک زۆر شتی تر بازنەیەکی ژیانیان ھەیە. بازنەی ژیانی ژێرخانەکان بە کورتی پێک دێت لە پلان، کردنەوە، نۆژەنکردنەوە و لەناوبردن یا دووبارە کردنەوە. بازنە بەو واتایەی کە لە دوایی ژیانیاندا تیا ناچن بەڵکوو، سەر لە نوێ دروست دەکرێنەوە یا زبڵەکانیان لە پڕۆژەیەکی تردا بە کار دەھێنرێت. ژێرخانە فیزیکییەکان بێ نۆژەنکردنەوە زوو تێک دەشکێن و لە ناو دەچن، بەڵام کاتێک بە جۆرێکی سیستەماتیک ئاگادارییان لێ بکرێت، ڕەنگە بازنەی ژیانیان بۆ چەند سەد ساڵ درێژ بێتەوە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.