ڕەگی دووجا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا، ڕەگی دووجا (بە ئینگلیزی: Square root) یان ڕەگی دووەمی ژمارەیەکی ڕاستەقینەی نانەرێنی وەکوو ھێما دەکرێت بە و ئەنجامەکە بریتییە لە ژمارەیەک کە دووجاکەی یەکسانە بە . بۆ نموونە ڕەگی دووجای ٩ یەکسانە بە ٣ (بە شێوەی دیاری دەکرێت) لەبەر ئەوەی . ڕەگی دووجا لە کاتی شیکاری کردنی ھاوکێشەی دووجا واتە ئەو ھاوکێشانەی بە شێوەی دەنووسرێن کەلکی لێ وەردەگیرێ، لەبەر ئەوەی گۆڕەکی بە توانی دوو گەیشتووە.
ھێمای ڕەگی دووجا () یەکەمین جار لە سەدەی شازدەھەم بەکار ھات. وێدەچێت ئەم ھێمایە لە پیتی چووکەی rەوە وەرگیرابێت واتە یەکەمین پیتی وشەی لاتینی radix بە واتای ڕەگ.