ڕەقەی دەریایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەقەی دەریایی یان ڕەقەی زەریایی بەو ڕەقانەی دەگوترێت کە لە ئاوی سوێردا دەژین، واتە ئەو ئاوانەی کە سوێرییان لە سەرەوەیە وەک ئاوی دەریا. ڕەقەی دەریایی حەوت جۆری ھەیە: پشتتەخت، سەوز، دەنووکواشەیی، پشتچەرم، ڕیدلیی کەمپ، و ڕیدڵیی زەیتوونی.[1] لەم حەوت جۆرە شەشیان لە ئاوەکانی دەوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا پەیدا دەبن و ھەمووشیان بەپێی یاسا پارێزراون.[2] ڕەقەی دەریایی ڕەنگە بکەونە دەستەی کیسەڵە پشتڕەقەکان یان کیسەڵە پشتچەرمەکان. لەڕاستیدا تەنیا جۆرێکیان کە دەکەوێتە گەورەبنەماڵەی کیسەڵە پشتچەرمەکانەوە ڕەقەی دەریاییی پشتچەرمە.
زانیاریی خێرا ڕەقەی دەریایی, ناوی پۆلێنکردن ...
ڕەقەی دەریایی | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Chelonioidea |
پلەی پۆلێنکردن | superfamily |
پۆلێنکردنی باوان | Cryptodira |
ناوی باوی پۆلێنکردن | Sea Turtles، tortuga marina |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١١٠ million years BCE |
دایخە