ڕەخنە لە قورئان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەخنەگرتن لەقورئان بوارێکی خوێندنە لەبوارەکانی خوێندنی سەبارەت بەدروستی و ڕاستی بانگەشەکان و ڕەوشتی ئەو فەرمانانەی کە لە قورئان کتێبی پیرۆزی ئیسلامدا کراوە.[1] ڕەخنەگرانی قورئان لەکاتێکدا بەرەنگاری جێمتمانە بوونی مێژوویی ئەم دەقە دەکەن کە بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی لەلایەن جبرەییلەوە بۆ محەممەد ھاتووە،[2] ھەوڵ دەدەن نیشان بدەن کە بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی محەممەد و ئاسمانی قورئان لاوازن. کۆمەڵێک ڕەخنەگر، وێڕای ڕەتکردنەوەی موعجیزەکانی قورئان، ئەو گێڕانەوەی مێژوویییە کە مێژوونووسانی موسڵمان پێشکەشی دەکەن ڕەتدەکەنەوە؛ و ھەروەھا لە ڕووی مێژوویییەوە، بە پاڵوێدەری ئەو کتێبە پیرۆزانە دادەنرێت کە پێشتر ھەبوون. لە «لێکۆڵینەوەی ڕەخنەیی - مێژووییدا» توێژەران (وەک جۆن وانسبراو، یۆزێف ساخت، پاتریشا کرۆن، مایکڵ کووک) بەدوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی بنچینە، دەق، پێکھاتە، مێژووی قورئان، تاقیکردنەوەی پرسیارەکانن.[3] ئیبن وەڕاق ناکۆکییە ناوخۆیییەکان و کەموکوڕییە زانستییەکانی لە قورئاندا دۆزییەوە، ھەروەھا ھەڵەکانی بە ڕوونی و ڕاستی و پەیامی ئەخلاقی پێشکەش کرد.[4]