ڕێڕەوی بەناوبانگی ھۆڵیوود
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێڕەوی بەناوبانگی ھۆڵیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood Walk of Fame) ڕێڕەوێکی ڕۆیشتنە لە نێوان ھۆڵیوود بۆلیڤار و شەقامی واین لە ناوچەی ھۆڵیوود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەمریکا. زیاتر لە ٢٧٨٣ ئەستێرە لەسەر ئەم شۆستەیە بۆ ئەکتەر و دەرھێنەر و مۆسیقاژەن و بەرھەمھێنەران و گرووپە شانۆیییەکان و کەسایەتییە خەیاڵییەکان دانراون. ئەم شوێنە لەلایەن ژووری بازرگانی ھۆڵیوود بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن دامەزراوەی مێژوویی ھۆڵیوودەوە پارێزگاری لێدەکرێت.[1][2] ھەروەھا ئەم شەقامە شوێنێکی گەشتیارییە. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس سەردانی ئەم شۆستەیەیان کردووە.
وێبگە | walkoffame٫com |
---|
تا ٦ی ئازاری ٢٠١٤، ٢٥١٨ ئەستێرە لەسەر ئەم شەقامە دانراون. لەناو ئەم ئەستێرەیەدا نیشانە ھەیە، ھەریەکەیان بەم شێوەیەن:
- کامێرای فیلمی کلاسیک نوێنەرایەتیی وێنەی جووڵاو دەکات دەکات.
- وەرگری تەلەڤیزیۆن نوێنەرایەتیی وەشاندنی تەلەڤیزیۆنی دەکات.
- تۆماری فۆنۆگرافی نوێنەرایەتیی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانەوەی دەنگ دەکات.
- مایکرۆفۆنی ڕادیۆ نوێنەرایەتیی وەشاندنی ڕادیۆیی دەکات.
- دەمامکی کۆمیدیا/تراژیدیا نوێنەرایەتیی شانۆ/شانۆنامە دەکات.
لە ھەموو ئەستێرەکان ٤٧٪ سەر بە پیشەسازی فیلم و ٢٤٪ سەر بە تەلەڤیزیۆن و ١٧٪ سەر بە دەنگی (و مۆسیقا) و ١٠٪ سەر بە ڕادیۆن. ھەروەھا کەمتر لە ٢٪ی ئەستێرەکان پەیوەندییان بە نمایشە ڕاستەوخۆکانەوە ھەیە. بەگشتی ساڵانە نزیکەی ٢٠ ئەستێرە لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی ھۆڵیوود دادەنرێت.
سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی ھۆلیوود ئەو کەسەیە کە بیرۆکەی دروستکردنی ئەم شوێنەی پێشنیار کردووە و لە ڕێگەی ئەندامانی دیکەوە بیرۆکەکەی زیاتر تەواو بووە. لە کۆتاییدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەم بیرۆکەیە پێکھێنرا و کۆمپانیایەکی تەلارسازی ئەرکی پەرەپێدانی پێ سپێردرا. لە ساڵی ١٩٥٥دا ڕێککەوتن لەسەر شێوە و دیزاینی گشتی کرا و لە کۆتاییدا پلانەکە درا بە " ئەنجومەنی شارەوانی لۆس ئانجلەس ".[3]
چیرۆکی جیاواز ھەیە سەبارەت بەوەی کە بۆچی ئەو ئەستێرەیە بۆ ئەم شەقامە ھەڵبژێردرا. بۆ نموونە یەکێک لەو نەریتانە باس لەوە دەکات کە لەبەر ئەوەی ھۆتێلی ھۆلیوود کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو ناوچەیەدا بووە، دیزاینی ئەستێرەیی بەکارھێناوە بۆ دیزاینی ناوەوەی، ھەر بۆیە شێوەی ئەستێرە ھەڵبژێردرا. لە ئەکاونتێکی تردا باس لەوە دەکات کە شێوەی ئەستێرەی گشتی ھەڵبژێردرا چونکە چێشتخانەیەک لەو ناوچەیە وێنەی کەسانی بەناوبانگی دەخستە ناو چوارچێوەی شێوە ئەستێرەیییەکانەوە.
تا مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٦ شێوازی ڕەنگکردن و ئەو ڕەنگانەی لە شۆستە بەکارھێنراون پەسەندکرا و لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردن و ھەڵبژاردنی ئەستێرەکان بۆ دروستکردنی شۆستەکە پێکھێنرا. ئەم لیژنەیە لە بەھاری ساڵی ١٩٥٦ تا پاییزی ١٩٥٧ توانی نزیکەی ھەزار و ٥٥٨ کەسی گەورە لە چوار بابەتی فیلم، تەلەڤیزیۆن، دەنگ و ڕادیۆ ھەڵبژێرێت. لەنێو ناوە ھەڵبژێردراوەکاندا ناوە بەناوبانگەکانی وەک سیسل دومیل و واڵت دیزنی و ھال ڕۆچ و ماکس سەینت ھەبوون.[4] دروستکردن و دانانی ئەستێرە لەسەر ئەم شەقامە لە ساڵی ١٩٥٨ دەستی پێکردووە. ھەرچەندە دەوترێت جۆوان وودوارد یەکەم کەس بووە کە ئەستێرەکەی لەسەر شەقامەکە دانراوە، بەڵام ئەمە وا نییە و دانانی حەوت ئەستێرەش لە پرۆژەیەکدا ئەنجامدراوە، یەک لەدوای یەک، بەبێ ئەوەی مەراسیمێک بۆ ھەر ئەستێرەیەک ئەنجام بدرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.