![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8e/Alaska_Red_Fox_%2528Vulpes_vulpes%2529.jpg/640px-Alaska_Red_Fox_%2528Vulpes_vulpes%2529.jpg&w=640&q=50)
ڕێویی سوور
جۆرێک لە شیردەرەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێوی سوور (ناوی زانستی: Vulpes vulpes) ئاژەڵێکی ڕێوییە کە سەر بە ڕیزبەندی گۆشتخۆرەکان و بنەماڵەی canidae یە، ھەروەھا بە سادەیی بە ڕێوی ناسراوە بەو پێیەی باوترین جۆری ڕێوییە، بە تایبەت لە بەریتانیا و ئێرلەندا، کە جگە لەو جۆرە سەگێکی کێوی نەماوە. لە ناوچە جیاوازەکانی جیھاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش وای کردووە بەربڵاوترین گۆشتخۆر بێت لەسەر ڕووی جیھان، لە سەرانسەری کەنەدا و ئەلاسکا و زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا و باکووری ئەفریقا و نزیکەی ھەموو بەشەکانیدا بڵاوبووەتەوە ھەروەھا لە سەدەی نۆزدەھەمدا بە ئوسترالیا ناسێندرا.[1]
![ڕێوی (ڕێوی سوور)، نۆمێ، ئەلاسکا](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8e/Alaska_Red_Fox_%28Vulpes_vulpes%29.jpg/640px-Alaska_Red_Fox_%28Vulpes_vulpes%29.jpg)