![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/df/Ricky_Martin_Golden_Globe_Awards_2018.jpg/640px-Ricky_Martin_Golden_Globe_Awards_2018.jpg&w=640&q=50)
ڕیکی مارتن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئینریکی مارتن مۆرالیس (بە ئینگلیزی: Enrique Martín Morales؛ لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١) کە بە پیشەیی ناسراوە بە ڕیکی مارتن (بە ئینگلیزی: Ricky Martin)، گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و ئەکتەری پۆرتۆ ڕیکۆیییە. ئەو ئەو ناسراوە بە گشتگیربوونی مۆسیقایی، وەک چەندین ژانر دەگرێتەوە، لەوانە پۆپی لاتینی، پۆپ، سەما، ڕیگەێتۆن، و سالسا.[2]
ڕیکی مارتن | |
---|---|
![]() مارتن لە ئاھەنگی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ٢٠١٨ | |
لەدایکبوون | ئینریکی مارتن مۆرالیس (١٩٧١-١٢-٢٤) ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ) سان خوان- پۆرتۆ ڕیکۆ |
پیشە | |
چالاکبوون | ١٩٨٤–ئێستا |
| |
کارەکان |
|
ھاوسەر | جوان یوسف (ھاوسەرگیری ٢٠١٧)[1] |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | rickymartinmusic |
واژوو | |
![]() |
ناوی «پاشای پۆپی لاتینی» و «پاشای مۆسیقای لاتینی» و «خودای پۆپی لاتینی» ناوزەد کراوە، بە یەکێک لە کاریگەرترین ھونەرمەندەکانی جیھان دادەنرێت. مارتن لە سان خوان لەدایکبووە، لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە دەستی بە دەرکەوتنی لە ڕیکلامە تەلەڤیزیۆنییەکان کردووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی بە کاری مۆسیقا کردووە، وەک ئەندامێکی گرووپی کوڕانی پۆرێتو ڕیکۆن مێنۆدۆ.
لە ساڵی ١٩٩١ لە سۆنی میووزیکی مەکسیکۆ دەستی بە پیشەی تاک کردووە و بە بڵاوکردنەوەی یەکەم دوو ئەلبومی ستۆدیۆ بە ناوی ڕیکی مارتن (١٩٩١) و من ئاماراس (١٩٩٣) لە ئەمریکای لاتیندا ناسینەوەی بەدەست ھێنا.