ڕیز ویدەرسپوون
From Wikipedia, the free encyclopedia
لۆرا جین ڕیز ویتەرسبوون (بە ئینگلیزی: Reese Witherspoon؛ لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٧٦ لە ویلایەتی لویزیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە.[1] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم. لە ئێستادا، ڕیز یەکێکە لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان. لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٥، گۆڤاری تایم ناوی ھێنا وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان.[2][3] لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری فۆربیس ناوی ڕیزی لە ڕیزی ١٠٠ بەھێزترین ژنی جیھان ھێنا.[4] لە ساڵی ٢٠٠٦، لایەن گۆڤاری ئێف ئێچ ئێمەوە بە یەکێک لە ١٠٠ ورووژێنەرترین ژنی جیھان دیاریی کراوە.[5]
ڕیس ویتەرسپوون Reese Witherspoon | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی مارسی ١٩٧٦ |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩١ - ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٣ منداڵ |
خەڵاتەکان | ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠٠٦) |
ڕیز لە نیو ئۆرلیانز لە خێزانێکی دایک و باوک پزیشک دایکبووە، بەڵام لە ناشڤیل گەورە بووە. ئەو بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٩١، لە فیلمی پیاوێک لەسەر مانگ (The Man in the Moon) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٦، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ترس (Fear) دەرکەوت، لە ساڵی ١٩٩ بە دەرکەوتنی لە فیلمی Cruel Intentions بە ڕۆڵی پاڵپشت ئەوا ناوبانگێکی زیاتری پێ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە فیلمی Walk the Line بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[6]
جگە لە کاری ئەکتەری، ڕیز خەریکی کۆمپانیای دروستکردنی جلووبەرگە بەناوی دراپەر جەیمز، ھەروەھا ئەو چالاکە لەبواری داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و منداڵان. ڕیز ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای تایپ ئەی فیلمزە،[7] کە زیاتر تیشک دەخەنە سەر ئەو فیلمانەی کە ڕۆڵی کارەکتەری ژن زیاترە، تا ئێستا چەند فیلمێک و زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنییان بەرھەمھێناوە.