From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی کوردی یان خۆری کوردی (بە کوردیی باکووری: Rojê Kurdî، بە کوردیی باشووری: خوەر کوردی، بە کوردیی لەکی: ھوەر کوردی) یەک خۆری زێڕینی سووتێنەر و ھێمای نەتەوەییی کوردانە. ئەم ھێمایە مێژوویەکی ئایینی و کولتووری لە نێوان کوردەکاندا ھەیە کە بۆ سەردەمی دێرین دەگەڕێتەوە.[1] ھەروەھا لە ناو ئاڵای کوردستان جێی گرتووە. ئەم خۆرە لە ٢١ تیشکی یەکسان و ھاوشێوە پێکھاتووە. ژمارەی ٢١ یەک ژمارەی ڕێزدارە، کە بە مانای ژیانەوە لە ئایینی مێژوویی و سەرەکی کوردی.[1] ژمارەی ٢١ ھەروەھا ھێمای ٢١ی ئازار و بۆنەکانی نەورۆزە کە ساڵی نوێی کوردی تێدا دەست پێ دەکات.[2][3][4][5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.