ڕۆوز شەحفە
چالاکوانێکی مافی ژنان بە بنەڕەت لوبنانی From Wikipedia, the free encyclopedia
چالاکوانێکی مافی ژنان بە بنەڕەت لوبنانی From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆز عەتائوڵڵا شەحفە (بە عەرەبی: رُوز عطا الله شَحْفة؛ لەدایکبووی ١٨٩٠ – مردووی ٦ی ئابی ١٩٥٥) چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان بوو، روز لە بەیروت لە دایکبووە و لەوێ گەورە بووە، لە قوتابخانەیەکی ئەمریکی لە بەیروت خوێندوویەتی و قوتابخانەیەکی ئینگلیزی لە بەرمانا (گوندێکی لوبنان لە پارێزگای چیای لبنان) لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ دیمەشق کۆچی کرد و لەوێ نیشتەجێبوو تا ١٩٢٥، لەوێ دەستی بە چالاکییەکانی کرد لە بواری ژنان و وێژە کە بواری پێدا داکۆکی بکات و قسە بکات، روز یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی جووڵانەوەی ژنان لە سەردەمی «ڕووناکی»، «بەئاگاھاتنەوەی عەرەب»، «نەھزەی عەرەبی»، و یەکێک بوو لە کەسە سەرەکییەکان بۆ ماف و پایەی ژنان، کە لە دامەزراوە جیا جیاکان کاری کردووە تا ئەوکاتەی لە ١٩٤٤ دەچێتە ئۆفیس لە دامەزراوەی ژنانی یەکگرتووی لوبنانی، لە ژیانیدا لە زۆر شوێن و وڵاتان وتە و محازەرەی پێشکەش کرد وەک (سووریا، لوبنان، میسر) و ھەنێک وتاری نووسیوە لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، نووسەر و مێژووناس ڕۆژنامەنووسی لوبنانی جورجی نقولا باز کارەکانی لە کتێبێک کۆکردووەتەوە بەناوی «وحی الأمومة» - «ئیلھامی دایکایەتی» و لە ساڵی ١٩٥٠ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆوز شەفحە لە گوندێکی لوبنان بەناوی «بیت مری» لە تەمەنی ٦٥ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.[1][2][3][4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.