ڕۆنی بزوێنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆنی بزوێنەر , یان ڕۆنی ماتۆڕ پێشی دەوترێ ڕۆنی چەورکردنی بزوێنەر, یان هەر شلەیەکی دیکە کە تێکەڵ کرابێت لەگەڵ هەرمادەیەکی دیکە تاوەکو ڕەوشتەکانی ڕۆنەکە باشتر بکات. لەگەڵ مادە پاککەرەوەکان , تێکەڵ بکرێت پلەی ڕۆنەکە بەرز دەبێتەوە. ڕۆنی ماتۆڕ لە بزوێنەردا بەکاردێت بۆ چەورکردنی پارچەکانی بزوێنەر لە بزوێنەری سوتانی ناوەکی. بەڵام مەبەستی سەرەکی لە بەکارهێنانی ڕۆن بۆئەوەیە تا لێکخشاندن لەنێوان پارچەکان کەمببێتەوە لەسەر پارچە جوڵاوەکان و بۆ پاککردنەوەیەکی بزوێنەرە لە پیشی و زەنگ. هەروەها کاری ترشەکانیش باشتر دەکات کەلەناو فیوڵ هەن. وە دەبێتە هۆی ئەوەی کە پستنەکان جوڵەیەکی ئاساییان هەبێت وە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پلىەی گەرمی بزوێنەر بە وەرگرتنی گەرمی لە پارچەکان. بە گوێرەی باسکراوە بنچینەییەکان بەزۆری هەموو جۆرەکانی رۆنی چەورکردن لە مادەی دژە ژەنگ و داخوران پێکدێن. ڕۆنی مۆتۆر لەوانەیە تەنها بۆ چەورکردن بەکاربێت لە کاتێکدا کە پێکهاتەکەی ماددەی خاوێن کەرەوەی تێدانەبێت یان ڕۆنەکان ماددەی تریان بۆ زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی کواڵیتیان باشتربێت ,کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆنەکە بەرگەی پەستانی بەرزتر بەرگری لە پارچەکانی بزوێنەر بکات لە ژەنگ هێنان.
ڕۆنی مۆتۆرەکان لە ئیستادا تێکەڵەیەکە لە نەتی خاو کە پێکهاتوون لە تێکەڵەیەک لە (هایدرۆکۆربۆن)لەگەڵ (patyal phaole fine)کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە . هەندێکجار بەڕێژری ٢٠٪ی کێشی خۆی ماددەی تری لەگەڵ تێکەڵ دەکەن بۆ ئەوەی لینخی باشتر بێت.[1]