ڕۆنی ئۆسلیڤان
یاریزانێکی یاری سنووکەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆناڵد ئەنتۆنیۆ ئۆسلیڤان (بە ئینگلیزی: Ronald Antonio O'Sullivan) یاریزانێکی پیشەگەری سنوکەرە و خەڵکی ئینگلتەرایە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ لە شاری وۆردسلی لە ویلایەتی وێست میدلەندز لەدایکبووە. ئۆسلیڤان یەکێک بووە لە سەرکەوتووترین یاریزانەکانی مێژووی یاری سنوکەر، بە درێژایی ژیانی وەرزشی چەندین پاڵەوانێتی و خەڵاتی بەدەستھێناوە. ئۆسلیڤان لە ساڵی ١٩٩٢ بوو بە پیشەگەر و بە خێرایی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی جێگیر کرد. یەکەم پاڵەوانێتی گەورەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بەدەستھێنا کاتێک لە ستیڤن ھێندری بردەوە و پاڵەوانێتی بەریتانیای بەدەستھێنا. لەو کاتەوە تا ئێستا بە گشتی حەوت پاڵەوانێتی بەریتانیا و پێنج نازناوی ماستەرز و شەش پاڵەوانێتی جیھانی بەدەستھێناوە.
زانیاریی خێرا ڕۆنی ئۆسلیڤان, بە ئینگلیزی: Ronnie O'Sullivan ...
ڕۆنی ئۆسلیڤان | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Ronnie O'Sullivan | |
لەدایکبوون | (١٩٧٥-١٢-٠٥) ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ) Wordsley، شانشینی یەکگرتوو |
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناسناو | The Rocket، The Essex Exocet |
خزمەکان | Maria Catalano |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | pool player، snooker player |
پەروەردە | Wanstead High School |
وەرزش | سنووکەر |
خەڵاتەکان | Officer of the Order of the British Empire، Snooker Hall of Fame |
دایخە