یاریزانی تۆپی پێی بەلجیکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈro:me:lu luˈka:ku] ; لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٩٩٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەلجیکییە و وەک ھێرشبەر یاری دەکات، بە خواستن لە یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی بەلجیکا یاری دەکات.[1]لۆکاکۆ بە یاریکردن بۆ یانەی ئەندەرلێخت دەستپێکرد و لەوێ نازناوی خولی پیشەگەری بەلجیکا بەدەستھێنا و وەک گۆڵکاری خولەکە کۆتایی ھات. لە ساڵی ٢٠١١ بە گواستنەوەی ١٠ملیۆن پاوەند(١٢ ملیۆن یۆرۆ)، پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد بەڵام ماوەی یاریکردن سنووردار بووە ھۆی ئەوەی بە خواستن بۆ وێست برۆمیچ ئەلبیون و ئێڤەرتۆن؛ لە ساڵی ٢٠١٤، لۆکاکۆ لەگەڵ ئیڤەرتۆن گرێبەستێکی پێوانەی لە یانەکە بە بەھای ٢٨ ملیۆن پاوەند (٣٢ ملیۆن یۆرۆ)واژوو کرد، دواتر بووە دووەم گۆڵکاری خولەکە. پاشانگرێبەستێکی گواستنەوەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کرد،[2] بەڵام دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەدا، لۆکاکۆ لە ساڵی ٢٠١٩ بەرەو ئینتەرمیلان ڕۆیشت، کە تێیدا نازناوی خولی ئیتاڵیا و خەڵاتی بەنرخترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بەدەستھێنا.[3]لە ساڵی ٢٠٢١ لۆکاکۆ گەڕایەوە بۆ چێڵسی بەڵام دوای وەرزێک بە خواستن ڕەوانەی ئیتاڵیا کرایەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان و ڕۆما. لۆکاکۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدا[4]و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە پێنج پاڵەوانێتی گەورەدا کردووە: جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ ; وەک دووەم گۆڵکاری ھاوبەش کۆتایی ھات و لە ساڵی ٢٠١٨دا پێڵاوی برۆنزی بەدەستھێنا.[5]
ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ | |
---|---|
بە هۆڵەندی: Romelu Lukaku | |
لەدایکبوون | Antwerp، بەلجیکا | ١٣ی ئایاری ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | بەلجیکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Romelu Lukaku Bolingoli |
باوک | Roger Lukaku |
خوشک و برا | Jordan Lukaku |
زمانی زگماکی | زمانی ھۆڵەندی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ھۆڵەندی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی ناپۆلی |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 11 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.