ڕۆمای کۆن

From Wikipedia, the free encyclopedia

ڕۆمای کۆن

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی، زاراوەیەکە بەو قۆناغە ئەوترێت کۆماری ڕۆمانیا حوکمی ڕۆمای ئەکرد، بەروە پێش چوونێک بوو لە دەسەڵاتی سیاسی ڕۆمادا، ماوەی حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆما لەو ماوەیەدا بە دیکتاتۆری ناسراوە، مێژوویەکی دیاریکراو نییە بۆ بوونی ڕۆما لە کۆمارەوە بە ئیمپڕاتۆرییەت، بەڵام ئەتوانرێت سەرەتای ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بە سەرەتای دانانی یولیووس قەیسەر دابنرێت لە ساڵی ٤٤پ. ز.

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی لە فراوانترین ئاستییدا

بیرۆکی دابەشبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە دەستی پێکرد لە کۆتاییەکانی سەدەی سێ لەلایەن دیۆکلتیانوس لە ساڵی ٢٨٦ز، ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی کە بەشی ڕۆژئاوایی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ئەگرتەوە، بەشەکەی تری ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، لەمڕۆدا ناسراوە بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی.

تیۆدۆسیوسی یەکەم (کە بە مەزن ناسرابوو) ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دابەشکرد بۆ دوو کوڕەکەی، ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بۆ ئارکادیووسی کوڕی پایتەختەکەی قوستەنتینیە بێت، و ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بۆ ھونۆریوسی کوڕی و پایتەختەکەی میلانۆ بێت.

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.