From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆمان یان گێڕدراوە (ڕۆمان لە «Roman»ی فەڕەنسییەوە ھاتووە) (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوێکی خەیاڵی درێژتر لە کورتەچیرۆک و چیرۆک کە چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[١] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دووروودرێژ، لە میانەی گێڕەرەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوو دا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆڵی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرنگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ڕۆمان | |
---|---|
لقی | work of fiction، گێڕانەوە |
بەشێکە لە | novel sequence |
ھاشتاگ | novels |
جێبەجێکار | ڕۆماننووس |
پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکان | Category:Wikipedia categories named after novels |
گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی ڕۆشەنگەریی ئەورووپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.
ڕۆمان چەندین جۆری ھەیە، لەوانەیە گرینگترینیان ئەم جۆرانەی خوارەوە بن:
لە ئەدەبی جیھانی ڕۆمان پێش کورتە چیرۆک سەرھەڵدەدات، بەڵام ئەم ڕەوتە لە ئەدەبی کوردیدا بەپێچەوانەیە. واتە چیرۆک چەن دەیەیە پێش ڕۆمان لە ناو فەزای ئەدەبیاتی کوردی دا سەرھەڵدەدات. ئەوەی کە ئەم ڕەوتە بۆ بەم جۆرەیە، دەتوانین باس لە دوو ھۆی سەرەکی کەین. یەکەم: وەرگێڕی کورد، زیاتر ڕوویان لە کورتە چیرۆک بوو تا ڕۆمان و ھەوەلین وەرگێڕانەکانیان لە چیرۆکی عەرەبی، فارسی و تورکی ئەنجام دا. دووھەم: نووسینی ڕۆمان بەھۆی فۆرم و چەشنی تایبەت ھەڵگری دەرفەتی بەرفراوانتر و دۆخێکی باشترە. کۆچکردن لە ڕوو ناچاری بەرەو ئەوروپا بۆ خەڵکی کورد، بەختەوەرییەکی گەورە پێکھێنا بۆ ئاشنایی لەگەڵ زمان و چەشنەگەلی ئەدەبی ئەوروپی. ئاشنایی بە زمان گەلی ئەوروپایی، و فەزایی تا ڕادەیەک بێ مەترسی سیاسی لە ئەوروپا بۆبە بەدی ھێنەری یەکەمین ڕۆمانی کوردی. عەرەبی شەمۆ یان
عەرەب شامیلۆڤ (١٨٩٧–١٩٨٧)یەکەمین ڕۆمانی کوردی بە زاراوەی کورمانجی بە ناوی (شوانی کورمانج)یان (شوانی باکووری) لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئیرەوانی ئەرمەنستان بڵاوکردەوە. شەمۆ کە لە کوردەکانی ڕووسییە بوو لە بنکەی رۆژھەڵات ناسی زانکۆی لێنینگراد سەرقالی چالاکی ئەدەبی و فەرھەنگی بوو و بەردەوام کاری ڕۆژنامەوانی دەکرد. عەرەبی شەمۆ بە باوکی ڕۆمان نووسی کورد ناسراوە کە بەرھەمەکانی ئاوێنەی دۆخی کۆمەڵایەتی کوردەوارییە. شەمۆ جگە لە شوانی کورمانج، ڕۆمانی (دمدم) کە تەنیا ڕۆمانی مێژوویی ئەوە نووسی. چیرۆکی (بەیت) قەڵای دمدم لە ئەدەبی زارەکی کوردی دا پلە و پێگەی تایبەتی ھەیە، شەڕی دمدم شەڕێک بوو لەنێوان سەفەوییەکان و کوردە سوننەەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم شەڕە لە ناوچەی برادۆست لە دەریاچەی ورمێ ڕوویداوە.
ھەڵبەت پێش ڕۆمانی (شوانی کرمانج)، لە ساڵی ١٩٢٥دا، چیرۆکی درێژی (لە خەوما)ی جەمیل سایب و ساڵی ٢٨–١٩٢٧ چیرۆکی درێژی (مەسەلەی ویژدان)ی ئەحمەد موختار جاف نووسراوە؛ بەڵام ھیچ کام لەو دووانە نایەنە خانەی ڕۆمان، لەسەر چیرۆکی مەسەلەی ویژدان، مشتوومڕێکی زۆری ڕەخنەیی ھەیە کە ئایا ئەم چیرۆکە ناتەواوە ڕۆمانە یان نۆڤێلێتە؟. بەھۆی تەوەری باسەکەمان ئەم لایەنە ناھووژێنین و زیاتر لەسەر ڕۆمان دەدوێن. لە ڕۆمان نووسانی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت، دەتوانین باس لە عەلی عەبدولڕەحمان، سەعید ئیبۆ، حاجی جووندی و عەگید خۆدۆ کەین کە گشتیان کتێبەکانییان لە ئیرەوان لە چاپ دا.
لە کوردستانی عێراق فەزای ناخۆش و ئاڵۆزی سیاسی، و بەرەنگار بوونەوەی حیزبی بەعس لەگەڵ ھەر چەشنە چالاکی فەرھەنگی کورد، لەمپەڕێکی گەورە بوو لەبەرھەمبەر نووسەرانی کورد. ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٦ ڕۆمانی (ژانی گەل)ی نووسی، بەڵام بەھۆی فەزای ناخۆش و ئیستبدادی حیزبی بەعس تا ساڵی ١٩٧٢ نەیتوانی بڵاوی کاتەوە. ئیبراھیم ئەحمەد بەشێک لە ڕۆمانەکەی لە ڕۆژنامەی ڕزگاری لە سلێمانی بڵاو کردەوە و بۆ ڕزگار بوون لە سانسۆر و پێشگیری، پێشکەشی کرد بە شەڕڤانانی ئەلجەزایەری.
بەشێکی زۆر لە نووسەرانی کورد بەھۆی نەبوونی فەزایەکی ئارام و بێ دەردەسەر بەرھەمەکانیان لە ئووروپا چاپ دەکرت. ئەمەش یەکێک لە ھۆیە ھەرە گرینگەکانی ئاشنا نەبۆنی خەڵکی کورد لەگەڵ بەشیکی زۆر لە ئەدەبیاتی نووسراوی کورد بوو. ڕەحیم قازی لە کوردەکانی کوردستانی ئێران یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٦١ لە بەغدا بڵاوکردوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە ڕۆمانەکەی چەندین ساڵ پێش ١٩٦١ نووسرااوە بەڵام بەھۆی نەبوونی دەرفەتی شیاو لەو کاتەدا نەیدەتوانی بڵاوی کاتەوە. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز لەو نووسەرانە بوون کە بەرھەمەکانیان لە ئاڵمان و مۆسکۆ بڵاوکردوە.
لە دوا دەیەی ھەشتا ڕۆمانی کوردی بە سەقامێکی زیاتر و شێوازگەلی چڕ و پڕتر ھاتە کایەوە. لە لایەک فەزای ئارامی سیاسی و لەلایەکیتر زیاد بوونی ڕێژەی خوێنەرانی کوردی زان و کوردی نووس، بوو بەھۆی ئەوە کە نووسەرانی کورد لە ناوەڕۆک و فۆرمدا چەشنەگەلی ئەدەبی جیاواز بەئەزموون دەربێنن. گێڕانەوەی کێشەگەلی کۆمەلایەتی- سیاسی بە شێوازی (ڕیالیسمی سێحراوی) بۆ بەختیارعەلی و سووریالیسم بۆ شێرزاد حەسەن دەرەتانێکی فۆرمی، بۆ ڕزگاری لە شێوازەکانی پێشوو بوو. ھەنووکە ناوەڕۆکی بەَشێکی زۆر لە ڕۆمانی کوردی گێڕانەوەی کێشەگەلی پەنابەرایەتی، ڕەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، عەشق و ھەستەکانی مرۆڤ و نیشاندانی فەزای تەم گرتووی ژیانی مرۆڤە. شێرزاد ھەینی لە ڕۆمانی (سووتانی بەفر) و ئەنوەر محەممەد لە ڕۆمانی (سەگ دۆست) باس لە کێشەگەلی پەنابەران دەکەن. شێرزاد حەسەن لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم بەرھەڵستی -باوک سالاری- دەبێتەوە و، بە مێتۆدی دەروون شیکاری فرۆیدی تاوتۆی خەسارەکانی ئەم کێشەیە دەکا. کاروان عومەر کاکەسوور لە ڕۆمانی (ماسی) خۆشەویستی کچێک بە دایکی لە نامەکانیدا نیشان دەدات. عەتا نەھایی لە ڕۆمانی گوڵی شۆراندا بە یارمەتی لە بەستێنی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) باس لە مرۆڤێک دەکات کە بۆ گەیشتن بە ھیواکانی سەفر دەکات و لە گەڕانەوەدا تووشی قەیران و ناکۆکی دەبێتەوە. فەتاح ئەمیری لە دوو ڕۆمانی ھاوارەبەرە و میرزا بە کەڵک وەرگرتن لە زارەوەی ناوچەیی، ژیانی خەڵکی لادێ لە مەزرا و ھەڵسوو کەوتەکانیان باس دەکات.[٣]
یەکەمین ڕۆمان لە شێوەزاری کوردیی باشوورییش لەژێر ناوی ئاگر مەلۊچ لەلایەن عەباس جەلیلیان نووسرا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری ئارووناوا چاپ کرا. بەر لە ئەم ڕۆمانە ئەگەرچە چەندین کورتەچیرۆک بە کوردیی باشووری چاپ کرابوون، بەڵام ڕۆمانێک بە چاپ نەگەیشتبوو. بەدوای ئەم ڕۆمانە ھەندێک ڕۆمانی دیکە بە شێوەزاری کوردیی باشووری چاپ کراوە وەکوو وڕاوەیل و ھۊرفام ئەسپ (٢٠١٣) لە چەنگیز ئقباڵی و پاڵتاوێگ ئەڕای کەیخودا (٢٠١٩) و تاتەریک (٢٠٢٠) لە مازیار نەزەربەیگی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.