From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆدەرفۆرد بی ھایس (بە ئینگلیزی: Rutherford B. Hayes) (لەدایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٢٢ – مردووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣) پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٨٧٧ تا ١٨٨١ وەک ١٩مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کرد، پیشتر پارێزگاری ئۆھایۆ بوو و ھەوەھا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا خزمەتی کرد. پێش شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، ھایس پارێزەرێکی سەرسەخت بوو کە لە دادگادا بەرگری لە کۆیلەکان دەکرد. پێش ئەوەی سەرۆکایەتی بکات لەسوپا و ئەنجومەنی نوێنەران خزمەتی کردووە.[1] سەرۆکایەتییەکەی ئاماژە بە وەرچەرخانێک دەکات لە مێژووی ئەمریکادا، و مێژوونووسان سەرۆکایەتییەکەی بە کۆتا ھێنانی سەردەمی بنیاتنانەوەی ئەمریکای دەزانن. ھایس توانی ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە فیدراڵ کردی بۆ ھێنانەوەی یەکسانی ڕەگەز لە باشوور کۆتایی پێ بێنیت ئەویش بە ئارامکردنەوەی دیموکراتەکانی باشوور.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.