ڕوونکردنەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕوونکردنەوە یا بەیان[1] بە مانای دەرخستنی مەبەستی نەزانراوە.[2] ڕاڤەیەکە لە بابەت دیاردە یان ڕووداوێکەوە بە پێی ھەلومەرجە سەبەبییەکانی.[3]
لە دەقە فەلسەفییەکان و باسە فەلسەفییەکاندا بە چەن جۆر ڕوونکردنەوە ئاماژە کراوە: ڕوونکردنەوەی زانستی بەرامبەر بە ڕوونکردنەوەی ئاسایی یان نازانستی، ڕوونکردنەوەی کەموکووڕ بەرامبەر بە ڕوونکردنەوەی کامڵ، ڕوونکردنەوەی بەھێز بەرامبەر بە ڕوونکردنەوەی لاواز، ڕوونکردنەوەی خۆوڵاتی یان تایبەت بە شوێنی دیاریکراو بەرامبەر بە ڕوونکردنەوەی دنیاگر، ڕوونکردنەوەی ھۆیی بەرامبەر بە ناھۆیی و، گەلێک جۆری تر. بەڵام زانایان لەسەر ئەوە کە جۆرەکان کامانەن بیروڕایان یەک نییە.[4]
لە ڕوانگەی ئەرەستووەوە ھەموو ڕوونکردنەوەکان ھۆیین، چونکە مەبەستی ئەو لە ڕوونکردنەوە ڕاگەیاندنی یەک یا چەند ھۆ لە چوار ھۆکەیە.[4]