ڕووداونامەکانی سپایدەرویک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووداونامەکانی سپایدەرویک (بە ئینگلیزی: The Spiderwick Chronicles) فیلمێکی فانتازیای ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دەرھێنانی مارک واتەرز لە سیناریۆی کارێ کیرکپاتریک و دەیڤید بێرینبام و جۆن سایڵز و لەسەر بنەمای زنجیرە کتێبی ڕووداوناموکانی سپایدەرویک لە نووسینی تۆنی دیتەرلیزی و ھۆلی بلاکە. لەم فیلمەدا فرێدی ھایمۆر و ماری لویس پارکەر و سارا بۆلگەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و نیک نۆڵتێ و سێس ڕۆگن و مارتن شۆرت ڕۆڵی دەنگی دەگێڕن. فیلمەکە لە نیو ئینگلاند داندراوە و باس لە سێ منداڵ دەکات کە ڕێگەیەک بۆ ھەندێک بوونەوەری پەری دەدۆزنەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی بوونەوەرە ئەفسوناوییە جیاوازەکان دەبنەوە بەناوەکانی وەکو گۆبڵن، ئۆگر، براونی، بۆگارت، ھۆبگۆبلین، ترۆل و چەندانی تر.
ڕووداونامەکانی سپایدەرویک | |
دەرھێنەر | مارک واتەرز |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ماڕک کانتن لاری فرانکۆ ئێلین گۆڵدسمیت |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕووداونامەکانی سپایدەرویک |
مۆسیقا | جەیمز ھۆرنەر |
دەستکاری | مایکڵ کان |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | پاراماونت پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٦٤ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە تایبەتە بە سکۆت ڕاتنەر کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە. کاری بەرھەمھێنانی لەلایەن نیکلۆدیۆن موڤیس بۆ کراوە و کاری دابەشکردنی لەلایەن پاراماونت پیکچەرز بۆ کراوە، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە و داھاتەکەی ١٦٢٫٨ ملیۆن دۆلار بوو لە بەرامبەر بوودجەی ٩٠ ملیۆن دۆلاریدا. ڕووداونامەکانی سپایدەرویک بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. فیلمەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا بە شێوەی دیڤیدی و بلوڕەی بڵاوکرایەوە.