ئامێرێکی سادە From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووی لێژ یان ڕەمپ (بە ئینگلیزی: Inclined Plane) ئامێرێکی سادەیە پێکھاتووە لە ڕووتەختێکی (ڕوویەکی ڕاستی) لێژ، کە بەرزکردنەوەی تەنە قورسەکان ئاسان دەکات.[1] بە یەکێک لە شەش ئامێرە سادەکان دادەنرێت کە زانایانی سەردەمی ڕێنێسانس دیارییان کردووە و ھیچ پارچەیەکی جووڵاو لەخۆ ناگرێت.[2]
ھەر کاتێک ڕێژەی درێژیی ڕووە لێژەکە بۆ بەرزییەکەی گەورەتر بێت سوودی میکانیکی زیاتر دەبێت، دەتوانین سوودی میکانیکیی ڕووی لێژ ھەژمار بکەین بە دابەشکردنی درێژیی ڕووە لێژەکە لەسەر ئەو بەرزییەی کە قورسایییەکەی بۆ بەرز دەکرێتەوە.[3]
ڕووی لێژ بە شێوەیەکی فراوان بەکاردێت لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا، بۆ نموونە: لە شێوەی ڕەمپی بارکردن بۆ بارکردن و بەتاڵکردنەوەی (داگرتنی) کەلوپەلەکان لەسەر بارھەڵگرەکان، کەشتییەکان و فڕۆکەکان. ڕەمپی کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەکاردێت بۆ ڕێگەدان بەو کەسانەی کە ویڵچێر بەکاردەھێنن بەربەستە ستوونییەکان تێبپەڕێنن بە ئاسانی. ھەروەھا پەیژە کارەباییەکانیش شێوەیەکن لە شێوەکانی ڕووە لێژەکان.[4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.