![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6c/Han_River_Watershed2.png/640px-Han_River_Watershed2.png&w=640&q=50)
ڕووباری ھان
ڕووبارێک لە کۆریای باشوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووباری هان یان هانگانگ (بە ئینگلیزی: Han River؛ بە کۆری: 한강) ڕووبارێکی سەرەکییە لە کۆریای باشوور. زۆربەی ڕووبارەکە دەکەوێتە کۆریای باشوور هەندێک لە لقەکانی دەکەوێتە کۆریای باکوور. چوارەم درێژترین ڕووباری نیمچە دوورگەی کۆریایە لە دوای ڕووبارەکانی یالو و تومێن و ناکدۆنگ.[2] ڕووبارەکە بە دوو ڕووباری بچووکتر لە شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی کۆریا دەست پێدەکات، کە دواتر درێژ دەبێتەوە بۆ نزیک سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور.
ڕووبارەکە وەک سەرچاوەیەکی ئاو بۆ زیاتر لە ١٢ ملیۆن هاوڵاتی لە کۆریای باشوور بەکاردەهێنرێت. لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٠ سوپای ئەمریکا دانی بەوەدانا کە فۆرماڵدەهیدیان لە سیستەمی ئاوەڕۆی ڕووبارەکە بەکارهێناوە ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.[3]