ڕووباری براھماپوترا
From Wikipedia, the free encyclopedia
براھماپوترا لە تبتدا پێی دەوترێت تسانگپۆ، یەکێکە لە ڕووبارە سەرەکییەکانی ئاسیا، سەرچاوەی لە ھیمالایای تبتەوەیە، بە تبت، ھیندستان و بەنگلادیشدا دەڕژێت. درێژییەکەی ٢٬٩٠٠ km (١٬٨٠٠ mi)، لافاوی گەورە کاتێک ڕوودەدات کە سەھۆڵەکە لە بەھار دەتوێتەوە. سەرچاوەی براھماپوترا سەھۆڵبەندی چیمایۆنگدونگە،[1] کە لێوارەکانی ھیمالایا دەگرێتەوە. لەگەڵ ڕووباری گەنگ یەکدەگرێتەوە و دەچێتە ناو کەنداوەکانی بەنگال و ھەروەھا گەنجی دێلتا پێکدەھێنێت، کە گەورەترین دێڵتای ھیندستانە.