ڕایشی گەورەی جێرمەنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕایشی گەورەی جێرمەنی (بە ئەڵمانی: Großgermanisches Reich)، بە شێوازی فەرمی بە ڕایشی گەورەی جێرمەنیی نەتەوەی ئەڵمان ناسراوە (بە ئەڵمانی: Großgermanisches Reich deutscher Nation),[1] ناوی فەرمی ئەو دەوڵەتە سیاسییە بوو کە ئەڵمانیای نازی ھەوڵیدا لە ئەورووپا لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دایبمەزرێنێت.[2] بانگەشەی ناوچەکانی خاکی ڕایشی جێرمەنیی گەورە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. لە پاییزی ساڵی ١٩٣٣دا ئەدۆڵف ھیتلەر ئەڵمانیای گەورەی بە لکاندنی خاکەکانی بۆھیمیا و ڕۆژاوای پۆڵەندا و نەمسا پۆلێن کرد.[3]
چاوەڕوان دەکرا ئەم ئیمپراتۆرییەتییە پان ئەڵمانییە بە کردەوە ھەموو ئەورووپای جێرمانی لە خاکێکی فراواندا ئاسمیلە بکات. لە ڕووی خاکییەوە، ئەمانە ڕایشی جێرمەنی فەرمی لەخۆ گرتووە: ئەڵمانیای پێش ساڵی ١٩٣٨، نەمسا، بۆھیمیا، مۆراویا، سیلێسیای چیک، ئەلزاس-لۆرین، ستیریای خواروو، کارنیۆلای سەروو، کارینتیای باشوور، دانزیگ، پۆڵەندا، ھۆڵەندا، فلاندێرسی بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، دانیمارک، نەرویژ، سوید، ئایسلەند، لیختنشتاین و بەشێکیش لە ئەڵمانی زمانەکانی سویسرا.[4]
ناوی ھەڵبژێردراوی ئیمپراتۆرییەتییە خەیاڵییەکە، ئاماژەیەک بوو بۆ ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز (لە نەتەوەی ئەڵمانیا) کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بوونی ھەبووە، و لای مێژوونووسانی نازی بە ڕایشی یەکەم ناسراوە.[5] ھیتلەر سەرسام بووە بە ئیمپراتۆری فرانکیشی شارلمان بەھۆی کلتوور و دەسەڵاتەکانی ڕێکخستن و دەستبەرداربوونی مافەکانی تاک،[5] ئەمەش کاریگەری خستە سەر بەکارھێنانی ناوی ڕایش یاخود ڕیش بۆ ئەڵمانیای گەورە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.