![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fb/Ragheb_Alama_2014-05-24_04-03.jpg/640px-Ragheb_Alama_2014-05-24_04-03.jpg&w=640&q=50)
ڕاغب عەلامە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاغب عەلامە لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢. گۆرانیبێژ، سەماکەر، ئاوازدانەر و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنییە. بەرلەوەی ببێتە ھونەرمەندێکی دیاری لوبنانییە. لەساڵانی ھەشتاکان ڕاغب بەشداری لە بەرنامەی ستۆدیۆی فەن (ستودیو الفن) کرد و خەڵاتی پلانتیومی بردەوە لەو بەرنامەیە.[1] دواتر یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردەوە کەبوونی چەند گۆرانییەک لەوانە (یاریت) و (عن جد) ناوبانگی عەلامە زیاتربوو لە جیھانی عەرەبی.
زانیاریی خێرا ڕاغب عەلامەراغب صبحي علامة, زانیارییەکان ...
ڕاغب عەلامە راغب صبحي علامة | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ڕاغب سوبحی عەلامە |
لەدایکبووی | (١٩٦٢-٠٦-٠٧) ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ) غوبەیری، بەیرووت، لوبنان |
چەشنەکان | گۆرانی عەرەبی |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی |
ئامێرەکان | عود |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٢ تا ئێستا |
کۆمپانیاکان | باکستەیج پرۆدەکشن |
وێبگە | ragheb-alama.com |
دایخە
لە وەرزی یەکەم و دووەمی بەرنامەی عەرەب ئایدل واتە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، ڕاغب عەلامە وەک یەکێک لەئەندامانی لیژنەی بەرنامەکە بەشداربوو لەپاڵ ھەریەکە لەگۆرانیبێژان ئەحلام، نانسی عەجرەم وە حەسەن ئەلشافی. دواتریش لە ساڵی ٢٠١٥ لەپڕۆگرامی (The X Factor) لەپاڵ ئەلیسا و دونیا سەمیر غانم لەدەستەی لیژنەی بەرنامەکەبوو.