From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕادیۆهێد گرووپێکی ڕۆکی ئینگلیزییە، شوێنی دامەزراندنی لە ئەبینگدن، ئۆکسفۆردشایەرە. باندەکە لە هەریەک لە تۆم یۆرک (گۆرانیبێژ، گیتارژەن، پیانۆژەن و تەختەکلیلژەن)؛ دوو برا کە پێکدێن لە جۆنی گرینوود (گیتارژەن، تەختەکلیلژەن و ژەنیاری چەند ئامێرێکی تر)، و کۆڵن گرینوود؛ ئێد ئۆ براین (گیتارژەن و گۆرانیبێژی باکگراوند)؛ هەروەها فیڵپ سێڵوەی (تەپڵژەن و ژانەری ئامێری کوتان). گرووپەکە لەگەڵ بەرهەمهێنەر نایجڵ گۆدریچ و هونەرمەندی پۆستەرەکان ستانلی دۆنوود کاریان کردووە.
ڕادیۆهێد | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
ناو | Radiohead |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٥ |
خشتەی تۆمارەکان | Radiohead discography |
شوێنی دامەزران | Abingdon-on-Thames |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Parlophone، ATO Records، Capitol Records، XL Recordings |
وڵاتی بنەڕەت | شانشینی یەکگرتوو |
کارتێکراوە لەلایەن | پینک فلۆید |
خەڵاتەکان | Grammy Award for Best Alternative Music Album، Rock and Roll Hall of Fame، Libera Award for Best Live Act، Libera Award for Video of the Year |
پاڵێوراوە بۆ | Grammy Award for Album of the Year |
وێبگە | https://radiohead.com |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tekstowo.pl/wykonawca,radiohead.html |
تاوەکوو ساڵێ ٢٠١١، ڕادیۆهێد توانییان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کۆپی لەجیهاندا بفرۆشن.[1]
گرووپەکە بۆ یەکەمین جار لە قوتابخانەی ئابینگدن یەکرتان ناسی، کە قوتابخانەیەکی کوڕانە لە ئابینگدن، ئۆکسفۆرشایر.[2] گۆرانیبێژ و گیتارژەن تۆم یۆرک و گیتارژەن کۆڵن گرینوود لە هەمان قۆناغی خوێندندا بوون، هاوکات ئێد ئۆ براین و کۆڵن گرینوود لە ساڵێک بەسەرەوەتر بوون. برای کۆڵن، جۆنی گرینوود، دوو ساڵ لە تۆم و کۆڵن بچووکتر بوو، و کۆتا ئەندامی گرووپەکە بوو. لە ١٩٨٥، ئەوان لە هەینیێکدا گرووپەکەیان دامەزراند، ناوەکەیان ئاماژەیەکە بەو ڕۆژانەی کە لە ژووری مۆسیقای قوتابخانەکەیان بەسەریانبردبوو.[3] کەشە توندوتیژ و ناخۆشەکەی قوتابخانەکە کێشەیەک بوو بۆ گرووپەکە، بەتایبەت بەڕێوبەری قوتابخانەکە. ئەوان زۆر جار ئاماژە بە مامۆستای مۆسیقایان دەکەن و سوپاسی دەکەن، چونکە ئەو گرووپەکەی ئاشناکرد بە چەند چەشنێکی مۆسیقا: جاز، مۆسیقای فیلمەکان، مۆسیقای ئاڤان-گارد، و مۆسیقای کلاسیکی سەدەی ٢٠ەم.[4]
یەکەم شەش ئەلبوومی گرووپەکە لەڕێگەی تۆمارکردنی پارلۆفۆنەوە (کە بەشێکە لە ئی ئێم ئای) بڵاوکراوەتەوە.[5] کۆتا ئەلبوومیان لەگەڵ پارلۆفۆنو لەژێر ناونیشانی "سوپاس بۆ دزەکە" بوو. ئەلبوومەکە لە ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە. گرووپەکە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکە بۆ ئەلبوومە نوێیەکەیان (لەناو پەلکەزێڕینەکان) نوێنەکردەوە، چونکە متمانەی تەواویان بە خاوەنە نوێیەکەی کۆمپانەیەکە، گای هاندس، نەبوو.[6][7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.