From Wikipedia, the free encyclopedia
چوونەناو ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet access) ڕاژەیەکە کە دەستگەیشتوویی بە ئەو سیستەمە گلۆڤەرییەی کە پێک ھاتووە لە تۆڕە لێکگرێدراوەکان و ناسراوە بە ئینتەرنێت دابین ئەکا. بەکارھێنانی ئەم ڕاژەیە لە لای بەکاربەران و خەڵکی ئاسایییەوە، یەکەم جار لە سەدەی بیستەم و بەھۆی ژمارەگرییەوە باو بوو. دوایی، لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زۆربەی ئەو بەرھەمانەی خرانە نێو بازاڕەوە، دەستەوشەی "بەرینباند" -یان بەکار ھێنابوو.
بەکارھێنانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیھاندا بەخێرایی لە گەشەسەندندایە. لە ساڵی ٢٠١٠ بە نزیکەی ٥٠٠ میلیۆن بەکارھێنەر ڕاژەی ئینتەرنێتی بەرینباند دراوە.[1]
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاری ئەوەی داوە کە ئەشێ دەستگەیشتوویی بە ئینتەرنێت یەکێک لە مافەکانی مرۆڤ بێ.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.