![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6f/Songs_of_Kabir%252C_Kurdish.jpg/640px-Songs_of_Kabir%252C_Kurdish.jpg&w=640&q=50)
چریکەکانی کەبیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
چریکەکانی کەبیر یان گۆرانییەکانی کەبیر (بە ئینگلیزی: Songs of Kabir) کتێبێکە کە بریتیە لە سەد شێعری کەبیر، شاعیر و خواناسی ھیندی، کە ڕابیندرانات تاگۆر لە سەدەی بیستەمدا (١٩١٥) کۆی کردوونەتەوە و وەریگێڕاونەتە سەر ئینگلیزی.[1] کەبیر لە ئەم شێعرانەدا فەلسەفەی ھیندوویزم و سۆفیگەریی پێکدا ئاڵاندوە و خۆناسی بە گەورەترین ھەنگاو لە ڕێگەی ناسینی جیھان و خودادا دەزانێ. ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆرێک لە زمانەکان.[2][3] سەید مادێح پیریۆنسی بە ناوی چریکەکانی کەبیر وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.[4]
زانیاریی خێرا نووسەر, سەردێڕی سەرەکی ...
![]() | |
نووسەر | کەبیر |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | چریکەکانی کەبیر (Songs of Kabir) |
وەرگێڕ | سەید مادێح پیریۆنسی |
وڵات | ھەرێمی کوردستان، عێراق |
زمان | کوردی |
بابەت | عیرفان |
بڵاوکەرەوە | دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٢ |
دایخە