From Wikipedia, the free encyclopedia
چاکەکاری (بە ئینگلیزی: philanthropy) بە ئیشگەلێک دەوترێت کە بە مەبەستی خێرخوازی و بۆ ئامانجە مرۆڤدۆستانەکان کرابێتن.
لە ئەمریکا چاکەکاری و خێرخوازیی، پێشینەیەکی لەمێژینەی ھەیە و وەک نەریتێکی باوی لێھاتووە. زۆربەی زانکۆکانی ھەنووکەی ئەمەریکا یا بە بەخشینی زەوی و پارە بۆ بەرژەوەندیی گشتی یان بە پیشتیوانیی مرۆڤە خێرخوازەکان درێژە بە چالاکیە زانسییەکانیان دەدەن.[1] لە ناو کارە خێرخوازییەکانی ئەمریکادا کە بەناوبانگن (بێجگە لەو ھەموو ڕێکخراوانەی خوێندنی باڵا وەکوو دامەزراندنی زانکۆی ھارواڕد)، دەکرێ ئاماژە بە دامەزراندنی ۱۰٥ پەڕتوکخانەیی گشتی لە لایەن ئەندڕۆ کارنگی[2] و ھەر وەھا پێشکەشکردنی ۲۰۰ میلیون دۆڵار بە ئێن پی ئار بکرێ.[3] زۆربەی پارکە نەتەوەییەکانی ئەمریکا (وەکوو پارکی نەتەوەیی گڕەند تیتۆن) لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە بۆ پاراستنی ژینگە و بەرژەوەندی گشتی کڕدراون. لە ساڵی ۲۰۱۰ی زایینی، ٤۰ میلیاردلێری ئەمریکا بەڵێنیاندا کە لانیکەم نیوەی ماڵ و دارایی خۆیان بۆ مەبەستی خێرخوازی و مرۆڤدۆستانە بدەنە ڕێکخراوە خێرخوازی سەربەخۆ و ناحوکمیەکان و ngoـیەکان . لە ناو ئەوانەدا ناوی بیل گەیتس، مایکل بلۆمبێڕگ، جۆرج لووکاس ، واڕێن بافت، لەری ئێلیسۆن، پیر ئەمیدیار و پۆل ئالێن بەدی دەکرێ. [4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.