![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f2/Heat-Treating-Furnace.jpg/640px-Heat-Treating-Furnace.jpg&w=640&q=50)
چارەسەری گەرمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
چارەسەری گەرمی (بە ئینگلیزی: Heat treatment) ڕێگەیەکی گونجاوە کە بۆ ماددە کانزایییەکان و ماددە سێرامیکییەکان بەکاردێت. بەھۆی ئەم چارەسەرکردنەوە ماددەی سیرامیکی ڕەقتر و ماددە کانزایییەکان قایمتر دەبن. ھەڵبەت جۆری ساردکردنەوەش ھۆکارێکی ترە کە کاریگەری دەخاتە سەر سیفاتی ماددەکە.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f2/Heat-Treating-Furnace.jpg/640px-Heat-Treating-Furnace.jpg)
چارەسەری گەرمی ھەروەھا بەکار دێت لە دروست کردنی زۆر شت دا، بۆ نمونە: گڵاسی شوشە. بۆ چارەسەری گەرمی پلەی گەرمی بەرز یا سەرما بەکار دێت بۆ بەدەست ھێنانی سیفاتێکی میکانیکی (وەک ڕەقی و نەرمی). چەندین تەکنیکی چارەسەر گەرمی ھەیە کە بریتین لە کوڵاندنەوە (Annealing)، نۆڕماڵە کردن، نەھێشتنی سترێس، کوینچ کردن، ئەیجینگ، گەڕاندنەوە (تێمپەر کردن) و دەرخستنی کاربۆن. پێویسە ئەم بزانین کە ئەگەرچی چارەسەری گەرمی بە گەرم کردن و سارد کردن بەدەست دێت، بەڵام زۆرجار لەکاتی بەرھەم ھێنان ئەم کردارە جێبەجێدەبێ. بۆ نمونە لەکاتی لەحێم کردن، لەحێم کردنی ڕەق و لەحێم کردنی ڕەق.