From Wikipedia, the free encyclopedia
چارڵز یوجین دیلاونای (گۆکردنی فەڕەنسی: [ʃaʁl øʒɛn dəlonɛ] ٩ی نیسانی ١٨١٦ – ٥ی ئابی ١٨٧٢) فەلەکناسی و ماتماتیکزانی فەرەنسی بووە، توێژینەوەکانی لەسەر جووڵەی مانگ گرنگ بوون لە پێشخستنی هەردوو تیۆری جوڵەی هەسارەکان و بیرکاری. [1]
لە شاری لوسینی سور بارس لە فەرەنسا لەدایکبووە، لە دایک و باوکی ناویان جاک هیوبێرت دیلاونی و کاترین چۆیسلاتە، [2] دیلاونی لە ژێر دەستی ژان باپتیست بیۆت لە سۆربۆن خوێندوویەتی، چارڵز بە تایبەت کاری لەسەر میکانیکی مانگ کردووە وەک حاڵەتێکی تایبەتی کێشەی سێ تەنەکە، لە ساڵانی ١٨٦٠ و ١٨٦٧دا دوو بەرگی کتابی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە کە هەریەکەیان ٩٠٠ لاپەڕە بوو، کارەکە ئاماژە بە تێکچوونی لە سیستەمەکەدا دەکات، و بە ڕوونی کێشەی ئەو شتانەی کە پێیان دەوترێت "پارچە بچووکەکان" لە تیۆری تێکچووندا نیشان دەدات، دەربڕینی زنجیرە بێکۆتاییەکەی بۆ دۆزینەوەی شوێنی مانگ زۆر بە هێواشی کۆبووەوە بۆ ئەوەی سوودی پراکتیکی هەبێت بەڵام کاتالیستێک بوو لە پەرەپێدانی شیکاری کارایی [3] و جەبرای کۆمپیوتەر . [4]
چارڵز دیلاونی لە ساڵی ١٨٧٠ بووە بەڕێوەبەری ڕوانگەی پاریس بەڵام دوای دوو ساڵ لە ڕووداوێکی نقووم بوونی بەلەم لە نزیک شاری شێربۆرگ لە فەرەنسا خنکا. [3] پیتەر گوتری تایت لە کتێبەکەیدا کە ڕیساڵی سەرەتایی لەسەر کواترنیۆنەکان چاپی ١٨٦٧ لە لاپەڕەی ٢٤٤دا ناوی دیدۆنیای ناوە بۆ ڕێزلێنان لە دێلاونی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.