![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/30/Dr._Charlotte_Fairbanks%252C_Chief_Surgeon_of_American_Women%2527s_Hospital_No._1_%2528cropped%2529.jpg/640px-Dr._Charlotte_Fairbanks%252C_Chief_Surgeon_of_American_Women%2527s_Hospital_No._1_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
چارلۆت فێربانکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
چارلۆت فێربانکس (لەدایکبووی (١١ی کانوونی دووەمی ١٨٧١ تا ١٥ی شوباتی ١٩٣٢) پزیشکێکی ئەمریکی خەڵکی سانت جۆنسبێری بوو. لە ساڵی ١٨٩٤ بەکالۆریۆسی لە ھونەرەکان لە کۆلێژی سمیت ھێنا. و لە زانکۆی یەیڵ دكتۆرا لە بوارى فەلسەفەدا لە بابەتی کیمیا ھێنا و لە تەمەنی ٢٥ ساڵی دەرچوو. تا ئەم کاتە سێ توێژینەوەی بڵاوکردبووەوە کە باس لە شیکاری کیمیایی دەکرد. ھەروەھا نەوەی داھێنەری بەناوبانگ سادیۆس فێربانکس بوو. و ھەروەھا لە ١٩٠٢ دکتۆرا لە پزیشکی دەھێنێتەوە و دەبێت بە پزیشکێکی پراکتیکی.[1] لە سەرەتای جەنگی جیھانی یەکەم پەیوەندی بە یەکەی نەخۆشخانەی ژنانی ئەمریکی لە فەرەنسا کرد و لە شاری لوزانسی فەرەنسا جێگیر بوو. کە ساڵێک لەوێ وەک بەرێوەبەری نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەدا بەسەر برد.[2] و بۆ هەوڵەکانی، مەدالیای سوپاسگوزاری فەرەنسی پێبەخشرا و لە بەرامبەردا ڕەگەزنامەی فەرەنسی پێبەخشرا.[3] دوای جەنگ گەڕایەوە بۆ شارەکەی خۆی لە سانت جۆنسبێری کلینیکێکی کردەوە، لەوێ چالاک بوو لە کۆمەڵگاکەدا.
چارلۆت فێربانکس | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | (1871-12-11) 11ی کانوونی یەکەمی 1871 |
مەرگ | ١٥ی شوباتی ١٩٣٢(١٩٣٢-٠٢-١٥) (٦٠ ساڵ ژیاوە) |
شوێنی حەوانەوە | سانت جۆنسبێری، ڤێرمۆنت |
نەتەوە | ئەمریکی |
پەروەردە | زانکۆی یەیڵ |
پیشە | پزیشک و کیمیاکار. |
ناسراوە بە | نەخۆشخانەی پزیشکی ئافرەتان، فەرەنسا |