![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1e/Paikuli_Tower.jpg/640px-Paikuli_Tower.jpg&w=640&q=50)
پەیکوڵی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیکوڵی کە خەڵکی ناوچەکە بتخانەیان پێ وتووە، شوێنەوارێکی سەردەمی ساسانیەکانە کە دەکەوێتە نزیکی گوندی بەرکەل لە قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی. گرنگیی پەیکوڵی لەوەدایە کە بەسەر دیوارەکانیدا نووسراوەی بە ھەر دوو زمانی پاڵەویی ئەشکانی و زمانی پاڵەوی ھەبووە و یەکێک لە درێژترین دەقەکانی ئەو زمانانەیە. دیوارە نووسراوەکان چەند بلۆکی بەردین بوون کە ھەندێکیان ون بوون و ئەو بەردانەی کە نووسراوەیان ھەبووە ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانیدان. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تیمێکی شوێنەوارناسی ئیتالی کاریان لەسەری کردووە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1e/Paikuli_Tower.jpg/640px-Paikuli_Tower.jpg)
لە وەرگێڕانی نووسراوەکان لە لایەن Ernst Herzfeldەوە وا دەر دەکەوێت کە لە ساڵی ٢٩٣ی زایینیدا، «نەرسێ» کە دەسەڵاتی پارێزگای ئەرمەنستانی ساسانی بە دەستەوە بووە، شۆڕش دەکات و برازاکای خۆی واتە «وەھرامی سێیەم» کە چەند مانگێک شای ئێران بووە لادەبات خۆی دەبێت بە ٧ەم شاھانشای ساسانی. پەیکوڵی مۆنۆمێنتێک بووە کە لە سەر سنووری ئاسوورستان (بابل) و لەسەر ڕێگای ئەرمەنستان بۆ تیسفۆنی پایتەختی ساسانیدا کراوەتەوە.