![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f9/British_Pleistocene_Mammalia_%25281866%2529_Wolf_Cranium.png/640px-British_Pleistocene_Mammalia_%25281866%2529_Wolf_Cranium.png&w=640&q=50)
پەرەسەندنی گورگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرەسەندنی گورگ (بە ئینگلیزی: Evolution of the wolf) لە سەردەمێک بووە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر و گورگی خۆڵەمێشی (Canis Lupus) یەکێکە لەو جۆرە ئاژەڵانەی بەشێوەیەکی یەکجار زۆر دەتوانێت خۆی بوگنجێنێت و توانای ھەیە لە چەند ژنگەیەک دا بژی و بەشێوەیەکی بەرچاو و فراوان لە نیمچە گۆی باکووری زەوی دا بڵاوبوونەتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەربارەی گورگە خۆڵەمێشییە نوێیەکان چەند کۆمەڵە لاوەکییەکەی دەگمەنیان دیاریکردووە کە لە مەودایەکت نزیک لە یەکدی دەژین.[2] ئەم جیاوازییە لە کۆمەڵە لاوەکییەکان دا بە زۆری پەیوەستە بە جیاوازییەکانی (نیشنگە، پلەی گەرمی، سەوزایی و پسپۆڕی لە نێچیردا).[3][4]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f9/British_Pleistocene_Mammalia_%281866%29_Wolf_Cranium.png/320px-British_Pleistocene_Mammalia_%281866%29_Wolf_Cranium.png)
تۆمارە بەردین و شوێنەوارەکان مێژووی بوونی بەردەوامی گورگی خۆڵمێشی دەخەملێنن بۆ نزیکەی ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو.[5] ئەم بوونە بەردەوامە پێچەوانەی ھەڵسەنگاندنە جینۆمەکانە کە پێشنیار دەکەن ھەموو جۆرە نوێیەکانی گورگ و سەگەکان لە یەک بنەچەی ھاوبەشی گورگەوە سەرچاوەیان گرتبێت[6] کە لە ٢٠ ھەزار ساڵی ڕابردوودا لە ژیان دا بوون.[7] ھەروەھا ئەم ھەڵسەنگاندنانە پیشاندەری دیاردەیەکەی کەمبوونەوەی لە ناکاوی ژمارەی گورگەکانن لە کۆمەڵەکان دا و دواتر بنەچەکەیان دووچاری بەرکەوتنی تیشکدانەوەیەکی ھەڕەمەکی خێرابوون و ھەرچەندە سەرچاوەی جیۆگرافی ئەم تیشکدانەوەیە نەزانراوە تا ئێستا بەڵام ئەم دۆزینەوانە ئاماژە پێکەری ئەوەن کە کۆمەڵە ڕەسەنەکانی گورگەکان لەناوچوون و جێیان گیراوەتەوە لەلایەن جۆرێکی نوێی گورگەوە.
بەدەر لە ماڵی کردنی گورگەکان، مرۆڤ بووەتە ھۆی ئازاردانی گورگەکان بەھۆی سنوردارکردنی نیشینگەکانیان و ئەمە بووەتە ھۆی کەم بوونەوەیەکی بەرچاو لە ژمارە و قەبارەی کۆمەڵەکانیان لە دوو سەدەی ڕابردوودا.[8] بەھۆی تەسک بوونەوەی ناوچەکانی نیشنگەی گورگەکان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ نیشنگەی جۆرە نزیکەکانی وەک سەگ و گورگی بچووکتر و ئەمەش بووەتە ھۆی ڕوودانی چەندین دیاردەی تێکەڵبوون لەگەڵ جۆرەکانی دیکەدا.[9] ئەم دیاردانە لەگەڵ کێشەکانی تر (قڕبوون، دووبارە سەرھەڵدانەوەی جینۆمەکانی دی) بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاشکرکردنی مێژووی دابەشبوونی جیۆگرافی گورگەکان و کارەکەی سەختتر کردووە.