![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b7/US_Navy_031027-N-0000W-001_Family_Nurse_Practitioner_Lt._Cmdr._Michael_Service_cares_for_a_young_girl_at_the_U.S._Naval_Hospital_%2528USNH%2529_Yokosuka.jpg/640px-US_Navy_031027-N-0000W-001_Family_Nurse_Practitioner_Lt._Cmdr._Michael_Service_cares_for_a_young_girl_at_the_U.S._Naval_Hospital_%2528USNH%2529_Yokosuka.jpg&w=640&q=50)
پەرستارێکی پزیشکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرستارێکی پزیشک (NP) پەرستارێکی تۆمارکراوی پێشکەوتووە و جۆرێکە لە پزیشکی ئاستی ناوەڕاست،[1] پەرستاری پزیشکی (NPs) ڕاهێنراون بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی نەخۆش، ڕێکخستن و لێکدانەوەی پشکنینی دەستنیشانکردن و تاقیگەیی، دەستنیشانکردنی نەخۆشی، داڕشتن و نوسینی دەرمان و پلانی چارەسەرکردن. ڕاهێنانی NP خۆپاراستن لە نەخۆشییە سەرەتاییەکان، هەماهەنگی چاوەدێری، و بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەگرێتەوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b7/US_Navy_031027-N-0000W-001_Family_Nurse_Practitioner_Lt._Cmdr._Michael_Service_cares_for_a_young_girl_at_the_U.S._Naval_Hospital_%28USNH%29_Yokosuka.jpg/640px-US_Navy_031027-N-0000W-001_Family_Nurse_Practitioner_Lt._Cmdr._Michael_Service_cares_for_a_young_girl_at_the_U.S._Naval_Hospital_%28USNH%29_Yokosuka.jpg)
مەودای پراکتیک بۆ پەرستارێلی پزیشکی بە دەسەڵاتی دادوەری یاسایی پێناسە دەکرێت،[2] [3] لە ٢٦ ویلایەتی ئەمریکا، پەرستارە پیشکیەکان دەسەڵاتی تەواوی پراکتیکیان هەیە، لە کاتێکدا لە ٢٤ ویلایەتی دیکەدا، پەرستارەکان پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدا کار بکەن،[4] لە ئوسترالیا، مەودای کارکردن بە سیاسەتی ڕێکخراوی تەندروستی و لێهاتوویی تاکەکەس ڕێنمایی دەکرێت، لە کاتێکدا مافی دەستڕاگەیشتن بە داشکاندنی مێدیکەر پێویستی بە ڕێکخستنی پراکتیکی هاوبەش لەگەڵ پزیشکی هەیە.[5]