پەتان (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەتان (بە ئینگلیزی: Pathaan) فیلمێکی سەرکێشی و ئەکشنی ھیندییە لە دەرھێنانی سیدارت ئاناند، کە شاروخ خان و دیپیکا پادوکۆن و جۆن ئەبرەھام ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[1] فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ھیندستان نمایشکرا، ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھەفتەی ڕۆژی کۆماری ھیندستان، وەشانی دۆبلاژکراوی بە زمانەکانی تامیل و تێلووگووش بڵاوکرایەوە.[2][3] دوای ئەوەی نیشتیمانەکەیان دەبێتە ئامانجی گرووپێکی تیرۆرستی تایبەت، دەزگای ھەواڵگری ھیند بریکار (پەتان) دەخاتە ئەرکەوە و ئەویش بە گرووپێکی خاوەن ئەزموون دەست بەکار دەبێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری مومبای دەستیپێکرد.[4][5] لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ وێنەگرتن گواسترایەوە بۆ دوبەی. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، دوای ئەوەی ھەندێک لە ئەندامانی کاستی فیلمەکە تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ بوون، خشتەی داھاتووی فیلمەکە دواخرا. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وێنەگرتنی دەستیپێکردەوە. دواتر لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ خشتەی تری فیلمەکە دەستی پێکرد. لە شوباتی ٢٠٢٢ بەرھەمھێنان ڕووی لە ئیسپانیا کرد بۆ وێنەگرتنی زنجیرە ئەکشنەکان کە خان و پادوکۆن و ئەبراھام بەشداربوون. خشتەی ئیسپانیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ تەواو بوو و خشتەی مومبای لە ستۆدیۆی یاش ڕاج لە کاتی کۆتایی ھاتنی فیلمەکەدا تەواو بوو.[6]
پەتان Pathaan | |
![]() | |
دەرھێنەر | سیدارت ئاناند |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئادیتیا چۆپرا |
نووسین | عەباس تایرێوالا (دیالۆگەکان) |
سەرچاوەی چیڕۆک | سیدارت ئاناند |
چەشنی فیلم | سەرکێشی ئەکشن |
دەستکاری | عارف شێخ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یاش ڕاج فیلمز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ماوەی فیلم | ١٤٦ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
داھات | ١٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی |