پێڕستی یارییە ڤیدیۆیییەکانی لێکۆڵەر کۆنان
خشتەی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
لێکۆڵەر کۆنان تەشەنەی کرد بۆ یاری ڤیدیۆ دوای ئەو سەرکەوتنە زەبەلاحەی ئەنیمێکەی، لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ یاری (مێ-تانتێ کۆنان: چیکا یۆئانوچی ساتسوجین جیکین) بۆ گەیم بۆی دەرچوو،[1] و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٠ یاری دەرچووە. زۆربەی یارییەکان تەنھا لە ژاپۆن دەرچووە. یارییەکانی لێکۆڵەر کۆنان تایبەت بە گەیم بۆی و ئامێرەکانی یاری سۆنی و وۆندەر سوان و نینتندۆ دی ئێس لەلایەن کۆمپانیای باندایەوە پێشخراوە،[1][2][3][4][5] و بانپریستۆ یارییەکانی لێکۆڵەر کۆنان تایبەت بە گەیم بۆی کۆلەر و گەیم بۆی ئەدڤانس پێشخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە مارفلۆس ئینتەرتەینمەنت یاری "لێکۆڵەر کۆنان: لێکۆڵینەوەکانی میرابۆلسی" پێشخستووە.[6][7]