![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/7/71/%25D0%259F%25D0%25B0%25D1%2580%25D0%25BA_%25D0%259A%25D1%2583%25D0%25B1%25D0%25BA%25D0%25B0_%25D0%259A%25D0%25BE%25D0%25BD%25D1%2584%25D0%25B5%25D0%25B4%25D0%25B5%25D1%2580%25D0%25B0%25D1%2586%25D0%25B8%25D0%25B9_%25D0%25B2_%25D0%25A1%25D0%25BE%25D1%2587%25D0%25B8_14.jpg/640px-%25D0%259F%25D0%25B0%25D1%2580%25D0%25BA_%25D0%259A%25D1%2583%25D0%25B1%25D0%25BA%25D0%25B0_%25D0%259A%25D0%25BE%25D0%25BD%25D1%2584%25D0%25B5%25D0%25B4%25D0%25B5%25D1%2580%25D0%25B0%25D1%2586%25D0%25B8%25D0%25B9_%25D0%25B2_%25D0%25A1%25D0%25BE%25D1%2587%25D0%25B8_14.jpg&w=640&q=50)
پێڕستی یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێرستی یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا پێکهاتووە لە سەرجەم یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفا (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) کە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بوو لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە لە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو. ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی جامی شا فەھد دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٧ بە جامی کیشوەرەکانی فیفا ناسراوە. لەلایەن ھەشت لە ھەڵبژاردەکانی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی (فیفا) کێبڕکێی لەسەر کرا. یارییەکانی کۆتاییی جامی کیشوەرەکان دوا یاریی پاڵەوانێتییەکە بوو بۆ دیاریکردنی پاڵەوان و براوەی نازناوەکە. ئەگەر دوای ٩٠ خولەک لە یاری ئاسایی ئەنجامەکە یەکسان بوو، ماوەی ٣٠ خولەکی، کە پێی دەوترێت کاتی زیادە، زیاد دەکرێت. ئەگەر یارییەکی لەو جۆرە دوای کاتی زیادکراو ھێشتا یەکسان بێت ئەوا بە لێدان لە ھێڵی سزا یەکلایی دەکرێتەوە، کە بە شێوەیەکی باو پێی دەوترێت لێدانەکانی یەکلاکەرەوەکان.لە دە پاڵەوانێتییەکەدا کە بەڕێوەچووە، ٣٣ وڵات لانیکەم جارێک بەشدارییان کردووە. لەو ژمارەیەش سێزدەیان گەیشتنە یاری کۆتایی و شەشیان سەرکەوتنیان بەدەستھێنابوو.
![]() |
بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی پێڕستەکە وەک پێڕستێکی ھەڵبژێردراو، کرتە لێرە بکە. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/7/71/%D0%9F%D0%B0%D1%80%D0%BA_%D0%9A%D1%83%D0%B1%D0%BA%D0%B0_%D0%9A%D0%BE%D0%BD%D1%84%D0%B5%D0%B4%D0%B5%D1%80%D0%B0%D1%86%D0%B8%D0%B9_%D0%B2_%D0%A1%D0%BE%D1%87%D0%B8_14.jpg/320px-%D0%9F%D0%B0%D1%80%D0%BA_%D0%9A%D1%83%D0%B1%D0%BA%D0%B0_%D0%9A%D0%BE%D0%BD%D1%84%D0%B5%D0%B4%D0%B5%D1%80%D0%B0%D1%86%D0%B8%D0%B9_%D0%B2_%D0%A1%D0%BE%D1%87%D0%B8_14.jpg)