پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرۆک کۆماری عێراق بەپێی بڕگەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ نوێنەرایەتی سەروەریی وڵات دەکات، هەروەها پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەیی خاک مسۆگەر دەکات.ماوەی خولی سەرۆکایەتی کۆمار چوار ساڵە، تەنها یەک جار نوێ دەکرێتەوە. سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەڵدەبژێردرێت .ئەم لیستە هەموو ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە وەک سەرۆکی دەوڵەت لە کۆماری عێراقدا کاری کردووە . لەوانەش سەرۆکە کاتیەکان.[1]
سەددام حوسێن نزیکەی ٢٤ ساڵە ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی عێراقە. لە کاتێکدا عەبدولڕەحمان عارف کورترین ماوەی سەرۆکایەتی هەیە، بەو پێیەی دوو ساڵ و ٣ مانگ حوکمڕانی کردووە.
لە ڕووی تەمەنیشەوە عەبدولڕەحمان عارف بەتەمەترین سەرۆک کۆمار داددەنرێت کە بۆ ماوەی ٩١ ساڵ ژیاوە. لە کاتێکدا براکەی , عەبدولسەلام عارف، کورتریین ماوە ژیاوە، بەو پێیەی لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. هەروەها سەرۆک لەتیف ڕەشید بەتەمەنترین کەسە کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی وەرگرتووە. عەبدولسەلام عارف جارێکی دیکە وەک گەنجترین سەرۆک کۆماری عێراق دەردەکەوێت کاتێک دەستبەکاربوو، بەو پێیەی تەمەنی ٤١ ساڵ بوو. هەروەها تاکە سەرۆک کۆماری عێراقە کە لە کاتی سەرۆکایەتیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرجەم سەرۆک کۆمارەکانی عێراق پێش ساڵی 2003 لە ڕێگەی کودەتاکانەوە گەیشتوونەتە سەرۆکایەتی کۆماری، جا کودەتای سەربازی ڕاگەیەندراو بێت یان ڕاگەیەندراو نەکراو. جگە لە عەبدولڕەحمان عارف کە بەپێی بڕگەکانی دەستوور کە لەو کاتەدا کاری پێدەکرا، بە یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراو دادەنرێت. هەروەها عەبدولڕەحمان دوایین سەرۆک کۆماری عێراقە کە دوای کودەتایەکی سەربازی پۆستەکەی بەجێهێشتووە . لە کاتێکدا سەرۆکی کاتی پێش خۆی عەبدولڕەحمان بەزاز بە یەکەم کەسی مەدەنی دادەنرێت کە گەیشتووەتە پۆستی سەرۆکی کۆمار.[2]