From Wikipedia, the free encyclopedia
پێناسەی بازنەیی پێناسەیەکە کە ئەو زاراوەیەی دەبێ بناسێنرێ خۆی بەشێک لە پێناسەکە بێ، یان پێناسەکە وای دابنێ کە مرۆڤ پێشتر ئاشنایەتییەکی لەگەڵ زاراوەکە ھەیە. پێناسەی بازنەیی یەکێک لە شێوازەکانی ھەڵەوێژییە کە تێیدا بەردەنگ بۆ تێگەیشتن لە مانای شتێ دەسپێردرێتە دەست شتێکی تر، لە حاڵێکدا کە بۆ تێگەیشتن لە شتە دووەمەکە دەبێ شتە ئەوەڵەکە بناسێت. لێرەدا مرۆڤ لە جیاتیی ناساندنی زاراوەکە تەنیا وشەکە دەگۆڕێ، بۆ نموونە ئەگەر کەسێ لە ناساندنی خۆردا بڵێ: «خۆر ئەستێرەیەکە بە ڕۆژدا ھەڵدێ» و، یەکێک بپرسێ ئەی ڕۆژ چییە؟ ئەویش بڵێ «ڕۆژ مەودای نێوان ھەڵاتن و نیشتنی خۆرە»، ئەمە پێناسەیەکی بازنەیییە. چونکە ناسینی «خۆر» ڕاگیراوە ھەتا «ڕۆژ» بناسرێت، ناسینی «ڕۆژ»یش ڕاگیراوە ھەتا «خۆر» بناسرێت.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.